تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییەکانی حکوومەت لە شاری مەهاباد، چەند کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا چوار کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٨ی شەوی ٢٣ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی چەند کەسێک لەدەستوپێوەندییە خۆجێییەکانی حکوومەت لە شاری مەهاباد لە کاسبکارانی کورد، چوار کاسبکاری ئەو شارە بریندار بوون.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەهاباد شوناسی ئەو سێ کاسبکارە بریندارەی بە ناوەکانی "سەیید عوسمانی" کوری محەممەد، "جەلال سولەیمانی" کوڕی عەلی و "خالید محەممەدپوور" کوڕی ڕەحیم ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناوی برینداری چوارەم ئاشکرا نەبووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، خەڵکی شاری مەهاباد بە هانای کاسبکارەکانەوە دێن و بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی ئەو شارە دەکەن و دەستوپێوەندییەکانی حکوومەتیش ڕاو دەنین.

هەروەها ڕۆژی دواتر ٢٤ی ڕەشەمە، بنەماڵەی ئەو کاسبکارانە لە فەرمانداریی شاری مەهاباد دژی ئەو چەند کەسە سکالا تۆمار دەکەن، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ وەڵامێکی ئەرێنییان دەست نەکەوتووە.

ماوەی چەند ساڵێکە دەستوپیوەنییە خۆجێییەکانی حکوومەت بە دانانی کەمین لە نێو شار و دەرەوەی شاری مەهاباد، بەشێوەی خۆسەر یان فەرمان پێدراو جیا لە هێزەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی شتومەکی قاچاخ لە ماڵی خەڵک وەژوور دەکەون.

پاش دەستبەسەرداگرتنی کەلو پەلەکان، بێ ئەوەیکە دۆسییەی بۆ سازکەن، خۆیان لە بازاردا دیسان لە ڕێگەی هەندێک قاچاخچی خۆیانەوە هەمان شتومەک دەفرۆشنەوە.

هەڵبەت ئەو خەڵکانەی کاڵاکانیان لێ زەوت دەکرێت لە ترسی ڕەوانە کران بۆ دادگا و جەریمەی قورس و ترس لە مۆسادیرە کرانی ماڵ و حاڵیان، بەوە ڕازی دەبن کە چەکدارە بەکرێگیراوەکان شت و مەکە قاچاخەکانیان لێ زەوت بکەن و خۆیان بۆ دەرباز بکرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا