کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بووئاژانسی کوردپا: وەرزشوانێکی کورد لە شاری کرماشان بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٤ی ڕەشەمە، وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و ئەندامی پێشووی تیمی میللی شاری کرماشان لە ڕشتەی "بوکس"، بە شێوەیەکی گوماناوی بە چەند گوللەیەک کوژرا.

شوناسی ئەو وەرزشوانە کوردە بە ناوی"مێهدی مێهدی پوور" ڕاگەیەنراوە.

هەواڵدەریی مێهری کرماشان لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، تەرمی ئەو وەرزشوانە کوردە لە نێو ماشینێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کرماشان دۆزرایەوە.

هەرچەند ئەو هەواڵدەرییە ڕاینەگەیاندووە کە؛ مێهدی بە چ جۆرە چەکێک تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

هەتاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ کوژرانی ئەو وەرزشوانە کوردە لە بەردەستدا نیە.

مێهدی مێهدی پوور ئەندامی پێشووی تیمی میللی ئێرانە، لە ڕشتەی وەرزشی "بوکس"دا و پێشینەی ڕاهێنەرایەتی تیمی میللی لە کارنامەی وەرزشی خۆیدا هەبووە.

ناوبراو هەروەها ڕاهێنەری تیمی میللی بوکسی لاوانی ئێران بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٨ - ٢٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

دارستانەکانی ناوچەی سەوڵاوا ئاگریان تێ‌بەردرا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا