چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونەئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار لەپاش دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە دانیشتووانی پیرانشار لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سەربە سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

هەواڵی دەستبەسەرکردنی "ڕەسووڵ سوڵتانی ئازەر" تەمەن ٥٠ ساڵان، لە کۆتایی حەتووی ڕابردوودا بووە.

هەواڵنێری کوردپا پشتڕاستی کردەوە کە؛ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە کە گۆیا دەستبەجێ گواستوویانەتەوە بۆ ورمێ، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئاگادار نین و زانیارییەکی ورد لەو پێوەندییەدا لەبەردەستدا نییە.

ڕاپۆرتی گەیشتوو دەنووسێ؛ سوڵتانی ئازەر خەڵکی گوندی "زەنگێیاوێ"ـی پیرانشارە کە لەم ساڵانەی دواییدا بە چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

پێشتریش ڕاپۆرت هاتبوو کە؛ ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە، مەئموورە ئەمنیەتییەکان، لە شاری پیرانشار هێرشیان کردە سەر دووکانی وێنەگریی"نایس"، و خاوەن دووکانەکەیان بەناوی "سەعید ئەحمەدی" دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە دانیشتووانی پیرانشار باسی لە دەستبەسەرکرانی چەندین هاووڵاتیی دیکەش کرد، کە هەواڵدەریی کوردپا شوناسی ئەوانی بۆ نەسلمێنراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کرا لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی(٢٠١٧) لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ‌ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە کوردستان دەستبەسەر کراون، کە لە زۆربەی تۆمەتە وەپاڵدەراوەکان بەو ئەو هاووڵاتییانە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا ناڕوونە.

لینکی پەیوەندیدار:
ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا