ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کردئاژانسی کوردپا: وێنەگرێکی خەڵکی شاری پیرانشار، سەر بە پارێزگای ورمێ، پاش دەستبەسەر کردن بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە، مەئموورە ئەمنیەتییەکان، لە شاری پیرانشار هێرشیان کردە سەر دووکانی وێنەگریی"نایس"، و خاوەن دووکانەکەیان دەستبەسەر کرد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە بە"سەعید ئەحمەدی" کوڕی "محەممەد"ڕاگەیەنراوە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ناوبراو، هێزە ئەمنیەتییەکان دووکانی ئەو وێنەگرە کوردەیان بە وردی پشکنیوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری پیرانشار ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان گرتووە بە سەر چەندین کامێرای وێنەگرتن، کامپیوتێر و هەروەها تێنووسیێک کە ناوی هاووڵاتییانی تێدا تۆمار دەکرا.


سەعید ئەحمەدی
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٠ ساڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی سەعید هیچ زانیارییەکیان لە بەردەستدا نیە، بەڵام مەئموورە لیباس شەخسییەکان لە کاتی هێرش کردنیان بۆ نێو ماڵی ئەو هاووڵاتییە، تۆمەتی پەیوەندیی ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان باس کردووە.

سەرچاوەی هەواڵی کوردپا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە؛ بنەماڵەی سەعید پێشتر خاوەنی" پێشینەی سیاسی" بوون و باوکی سەعید لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا لەلایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بێسەرو شوێن کراوە و هەروەها برایەکی سەعیدیش ساڵی ڕابردوو، لە زانکۆی ورمێ لە خوێندنی بێبەش کراوە.

لە نوێترین حاڵەتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد، نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوو، هێزە ئەمنیەتییەکان لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "ئەمیر وەفایی" دەستبەسەر کرد.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کرا لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی(٢٠١٧) لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ‌ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە کوردستان دەستبەسەر کراون، کە لە زۆربەی تۆمەتە وەپاڵدەراوەکان بەو ئەو هاووڵاتییانە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا ناڕوونە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا