هەڵوێستی ٢٩ ساڵ لەمەوبەری زیندانییەک لەسەری کرایەوە بە ماڵ

١٣٩٥/١٢/٢٢ - ١٢-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەڵوێستی ٢٩ ساڵ لەمەوبەری زیندانییەک لەسەری کرایەوە بە ماڵئاژانسی کوردپا: دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنە، تۆمەتێکی نوێی خستەپاڵ چالاکێکی کرێکاری.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوو پاش بانگهێشتکرانی چالاکێکی کرێکاریی کورد، لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان، تۆمەتێکی نوێی داوەتەپاڵ مەحموود ساڵحی.

دادوەری دادگا، ئەو چالاکە سەقزییەی تۆمەتبار کردووە کە؛ ساڵی ١٣٦٧ لەکاتی ئازادیی مەرجدار لە گرتووخانە، پلاکاردی دروشمی دژبە حیزبە کوردییەکانی بەرز نەکردووەتەوە.

مەحموود ساڵحییش وێڕای پەسندکردن و پێداگری لەسەر ئەو هەڵوێستە، ڕوو بە دادوەری دادگا گوتویەتی: "ئاغای قازی، دەیەی شەست سەدان کەس بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن لەسێدارە دران و هەندێ لەو زیندانییانە هاوڕێیم بوون. بۆیە ئامادە نەبووم بۆ ئازادیی خۆم پلاکارد هەڵگرم."

محمود صالحی، فعال کارگری
مەحموود ساڵحی
ڕێبەندانی ٦٧ی هەتاوی بەرپرسانی گرتووخانەی ئەوکاتی سەقز بە ناو هێنانی ٥٢ زیندانی، لەوانە مەحموود ساڵحی، کە سزاکەیان کۆتایی هاتبوو، داوای هەڵگرتن و گوتنی دروشمی مەرگ بۆ دێموکرات و کۆمەڵە" و "مەرگ بۆ ئامریکا و ئیسرائیل"یان لێ کردبوون.

ئەو شێوە تۆمەت لێدانە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە دەزگای دادوەریی ئێران کەم وێنەیە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە هەموو کاتێ بە نەبوونی سەربەخۆیی و دەخاڵەتی هێز و کەسانی ئەمنیەتی تۆمەتبار بووە.

عوسمان ئیسماعیلی و مەحموود ساڵحی پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و دامەزراندنی کۆمیتەیەکی کرێکاری، دەستبەسەر و ماوەی ١ ساڵ و ٩ ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا و دۆسیەکەیان بۆ بڕیاری کۆتایی بردرایە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا