ژنانی کورد ئیتر ناترسن

١٣٩٥/١٢/٢٢ - ١٢-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنانی کورد ئیتر ناترسنئاژانسی کوردپا: شەپۆلێک لە وێنەی ژنان و کچانی کوردستان لە پێناو "کپکردنی عەقڵی دواکەوتوو" تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکی تەنیەوە.

دەستبەکاربوونی کەمپەینی "ئێمەی کچان و ژنانی کوردستان ئیتر لە بڵاوبوونەوەی وێنەکانمان ناترسین" پێشوازیی بەربڵاوی لێ کرا.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش بانگەوازی ژنە چالاکێکی خەڵکی سلێمانی بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان و کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەزارن بەکارهێنەری ئینتێرنێت پشتیوانییان لەو هەڵوێستەی ناوبراو کرد.

هەشتەگیKurdistanwomenpower# لەنێو ژنانی کوردستانی ئێرانیشدا گرنگی پێ درا و بە زیادکردنی وێنەی خۆیان لە فەیسبووک، پەرچەکرداریان نیشان دا.

لەنجە خاوێ وەک داهێنەری ئەو کەمپینە، دەنووسێت: ئێمە بڕوای تەواوەتیمان بە خۆمان ھەیە. ناترسین لەو ھەڕەشانەی كە لە ڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە پێمان دەگات. چیتر ئێمە لەترسی بردن و بڵاوبوونەوەی وێنەكانمان خۆمان ناشارینەوە.

هۆکاری ئەو کەمپەینە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشتر لە ئینستاگرام، کەسێک بە ناردنی پەیامی هەڕەشەئامیز بۆ لەنجە خاوێ گوتبووی کە؛ "وێنەکەت بڵاودەکەمەوە تاکوو ڕیسوا بی".

شایانی باسە کە؛ بەشیکی بەرچاو لە ژنانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پشتگیرییان لە بانگەوازی لەنجە خاوێ کردووە و ناڕەزایەتی خۆیان لە هەرچەشنە عەقڵێکی دواکەوتووانە دەربڕیوە.

پێشتر لە کوردستانی ئێرانیش کەمپەینی پاڵپشتی لە ژنانی کورد، کچانی دووچەرخەسوار و ... ڕێکخرابوون و لەلایەن پیاوانیشەوە پاڵپشتی بەرچاوی لێ کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٨ - ٢٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

دارستانەکانی ناوچەی سەوڵاوا ئاگریان تێ‌بەردرا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا