ئاوەدانی لە ئێراندا ڕوو لە قەیرانە

١٣٩٥/١٢/١٦ - ٠٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاوەدانی لە ئێراندا ڕوو لە قەیرانەئاژانسی کوردپا: کورتهێنانی بوودجە لە ئێران بووەتە هۆی گواستنەوەی تێچووی ئاوەدانی بۆ تێچووی جێبەجێکار.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ قەیرانی دەرهاویشتەی وەستانی ئابووری، کەرتی ئاوەدانکردنەوەی گرتووەتەوە و داهاتووی گەشە و پێشکەوتنی خستووەتە ژێر باندۆری خۆی.

ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ورمێ، باس لە دۆخی ئاوەدانیی وڵات کراوە و لەوێدا بەرپرسی لێژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندە سەراسەرییەکانی بەڵێندەرانی ئاوەدانیی ئێران گوتویەتی کە؛ ٣٠ هەزار کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی و ڕاوێژکاری لە مایەپووچی‌دان.

بەوتەی حەسەن سەعادەتمەند، لە کۆتایی دەوڵەتی دەیەمدا، ٢٩٠٦ گەڵاڵەی ئاوەدانی نیوەتەواو بوونی بووە و بۆ تەواوکردنیان پێویست بە ١٥٠ هەزار تا ٦٠٠ هەزار میلیارد تمەن بوودجە هەیە و ئەمەش لەمپەڕێکە بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی نوێ لە وڵاتدا.

ئەو بەرپرسە سەبارەت بەم دۆخە ئاماژەی بە کۆرتهێنانی بوودجەی دەوڵەتی کرد و پشتڕاستی کردەوە کە؛ لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ دابین کردنی کۆرتهێنانی بوودجە، پارەی ئاوەدانی کەم کراوەتەوە و ئەمەش قەیرانی بۆ ئەو کەرتە پێکهێناوە.

هەواڵنێری فارس هەروەها باس لە پچووک کردنەوەی قەبارەی دەوڵەتی(کوچک سازی) دەکا و لە زاری سەعادەتمەندەوە دەنووسێت: دەبووایا لەم چەند ساڵەی دواییدا، ١٠% لەو قەبارەیە کەم کرابایەوە، کە ئەمەش ڕووی نەداوە و بەپێچەوانەوە دەوڵەت بۆ پاراستنی ئارامیی گشتیی، هێزی کاری دەوڵەتیی زیاد کردووە.

ئەو وتە و هەڵوێستانە لەکاتێکدایە کە؛ سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە ڕاپۆرتێکدا هوشداری دەدا سەبارەت بە ئەگەری هەڵوەشانەوەی بەرجام و پێشبێنی دەکا کە ئابووری ئێران بەرەو وەستان بەرێت.

ئەو ڕاپۆرتە نوێیە باسی لەوەش کردووە کە؛ لەژێر باندۆری گەمارۆ نێودەوڵەتییەکاندا، ئابووریی نەوتی ئێران زیاتر لە ١٨٥ میلیارد دۆلار خەساری وەبەر کەوتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە