تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤١٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانیئاژانسی کوردپا: سەرەڕای تەواو بوونی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، پاش ٢٨ ساڵ، هێشتا ئاسەوارەکانی ئەو شەڕە نەبڕاوەتەوە و ماوە ماوە شایەتی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان لە ئێران دەبین.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لاوێکی تەمەن ١٣ ساڵە خەڵکی پارێزگای ئەهواز، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بە جێماو، بە توندی بریندار بوو.

ماڵپەڕی "عەسری ئەهواز" بڵاوی کردەوە، ئەو ڕووداوە لە ناوچەی "فکە"ی شاری شووش لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵات بۆ ئەو هاووڵاتییە ڕوویداوە.

بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، لەو ڕووداوەدا، ئەو لاوە تەمەن ١٣ ساڵە لەلای سەر و دەم و چاویەوە بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە؛ زۆرترین شوێنی بەرکەوتووی تەقینەوەیی ئەو مینە دەستی چەپی ئەو لاوە بووە و پزیشکەکان باسیان لە ئەگەری بڕینەوەیی دەستی ئەو هاووڵاتییەیان کردووە.

ماڵپەڕی "مین و زندگی" شوناسی ئەو لاوە تەمەن ١٣ ساڵەیەی بە "حەسەن ڕویشدی" ڕاگەیاندووە و هەروەها بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی شاری ئەهواز کراوە.

"فەکە" ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای خوزستان و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیلام هەڵکەوتووە.

ئێران بە پانتایی چوار میلیۆن هێکتار ئالوودە بە مینە و بە بوونی زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی بە جێماوی شەڕی هەشت ساڵە لە ٥ پارێزگا، بە دووهەمین وڵاتی ئالودە بە مین لە جیهان بە ئەژمار دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ