هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانیئاژانسی کوردپا: ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی"بەردەسوور" لە بەخشی سیلوانا، بووە ژێر هەرەسی ڕنووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ٢٨ی ڕێبەندان، هەرەسی ڕنوو لە گوندی"بەردە سوور" لە بەخشی سیلوانا ڕوویدا و ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گوندە لە ژێر بەفردا نوقم بوو.

هەواڵنێری کوردپا لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە بەرەبەریانی ڕوویداوە و بە هاوکاری خەڵکی ئەو گوندە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە ژێر ڕنوو هێنراونەتە دەرەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە درێژە دا ڕایگەیاند: ئەندامانی چوار کەسی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی خومینی شاری ورمێ گوێزرانەوە و لەو ڕووداوە سروشتییەدا باوک و کورێکی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لە دەست دا.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە گیان لە دەستداوە بە ناوەکانی ئیسماعیل حەسەن ئاودی و عەزیم حەسەن ئاودی ڕاگەیەنراوە.

دەوترێ کچێکی ئەو بنەماڵەیە چارەسەری سەرەتایی پزیشکی بۆ کراوە و لە نەخۆشخانە مورەخەس کراوە، بەڵام خێزانی ئەو هاووڵاتییە گیان لە دەستدراوە، هەتا ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە.

هەروەها، لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، پێش بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٣.٥ ڕیشتری لە قوڵایی ٨ کیلۆمێتری زەوی، سیلوانای شاری ورمێی هەژاند.

ئەو بومەلەرزەیە لە ناوچەی سیلوانا لە نزیک گوندەکانی"کایی" و "گۆجار" و "زەنگان"سەر بە ناوچەی تەرگەوەر ڕاگەیەنراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٤٣ تاران

سەرما لە ناوچەی هەورامان گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٣٣ تاران

فەرزانە جەلالی ئازاد کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٤٢ تاران

ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد