سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕیئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی سەرما و سۆڵ لە بەرزایی شاخەکانی کوردستان، لاقێکی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دوو شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد کە بۆ یەکەم جار و لە بێکاری ڕووی لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری کردبوو، تووشی سەرما و سۆڵ بوو و لاقێکی لە دەست دا.

هەواڵنێر کوردپا شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی"س.ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی"ئاغەڵان"ی شاری سەردەشت ڕاگەیاندووە.

سەرچاویەکی باوەرپێکراو لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ناوچەی"دوو پەزە"ی شاری سەردەشت بە هۆی سەرماوە توانای جەستەیی خۆی لە دەست داوە کە بە هاوکاری دانیشتوانی گوندی"بێواران" و "نشکۆڵان" بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بارودۆخی ناڵەباری ئابووری، دانەمەزراندنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوەند و ئیدارە دەوڵەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە هاووڵاتیان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان ڕوو لە پیشەی پڕمەترسیی کۆڵبەری بکەن و ڕۆژانە شاهێدی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان و شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبین.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت