مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێتئاژانسی کوردپا: یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی ٦٠%ی تاوانە جۆراوجۆرەکان و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ تووشبوون بە مادەی سڕکەر گەڕاندەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستیی شاری کرماشان، تاوانە جۆراوجۆرەکان لە ئێرانی بۆ پرسی مادەی هۆشبەر لە ئێران گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: تووشبوون بە مادەی هۆشبەر وەکوو گەورەترین خەساری کۆمەڵایەتی، سەرچاوەی زۆربەی هەرە زۆری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە بە ئەژمار دێت.

زۆهرە شەریفی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی"تسنیم"ی کرماشان نزیک لە سپای پاسدارن، ڕایگەیاند: ڕۆژانە ١٠ کەس لە ئێران بە هۆی ماددەی هوشبەر گیانلەدەست دەدەن و هەروەها ڕۆژانە ٧٠ کەسی دیکە بە ئاماری تووشبووان بە ماددەی سڕکەر زیاد دەبن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار تووشبوو لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لەبوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان لەئێراندا دەکەن.

هەروەها بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەس بە شێوەی کاتی و بۆ ڕابواردن "تفنن" ماددەی سڕکەر بەکاردەهێنن.

مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران، بۆ دەورانی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە و بە شێوەی چاندنی تۆوی خەشخاش پەرەیان بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری "تریاک" وەرگرتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ