پیاوێکی پاوەیی بە هۆی دەسکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پیاوێکی پاوەیی بە هۆی دەسکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: هەژاری، دەسکورتی و بێکاری لە وڵاتی ئێران، ڕۆژ لە داوی ڕۆژ لە حاڵی پەرەسەندندایە و هاووڵاتییەکی پاوەیی بووە قوربانیی ئەو دیاردەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی "نێعمەت نەقشبەندی" تەمەن ٥٠ ساڵە، بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆی هەڵداوەتە نێو ڕووباری "دووئاو" لە نزیک ئەو شارە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری پاوە وێڕای پشتڕاست کردنەەوەیی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: نێعمەت نەقشبەندی خێزاندارە و هەژاری و دەستکورتی تەنگی پێهەڵچنیووە و بۆ دەرباز بوون لە کێشەی بێکاری دەستی داوتە ئەو کارە.

نێعمەت نەقشبەندی
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە؛ ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی"دووریسان"ی سەر بە شاری پاوەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو بێئاکام بووە.

کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی کێشەی بێکاری و هەژاری وەک سەرەکیترین هۆکاری خۆکوژیی هاووڵاتییان لە قەلەم ئەدەن،کە بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و چوونەسەرێی ئاماری بێكاری لەئێران، ئاماری خۆکوژیی هاووڵاتییان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات.

پارێزگای کرماشان بە یەکێک لە پارێزگا دەوڵەمەندەکانی ئێران بە ئەژمار دێت، بەڵام بە هۆی ئەمنیەتی بوونی ئەو شارە، هێژموونی و باڵادەستیی ئایدۆلۆژی دەسەڵات، کوردەکان لەو شارە بە هاووڵاتیی پلە دوو چاویان لێ‏دەکرێت و بە شێوەیەکی سیستماتیک لە زۆرێک لە مافەکانی خۆیان بێبەش دەکرێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/١٠ - ٣٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٥٤ تاران

کرێکارێکی بانەیی لە کوردستانی عێراق گیانی لەدەست دا

١٣٩٦/٠١/٠٨ - ٢٨-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٥ تاران

دیوانە شیعرێکی کوردیی کرمانجی لە ورمێ بڵاوکرایەوە

١٣٩٦/٠١/٠٧ - ٢٧-٠٣-٢٠١٧ - ١٤:٠٦ تاران

کرێکارانی پێترۆشیمیی مەهاباد بەکۆمەڵ دەردەکرێن

١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا