کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی گرمی بردەوە

١٣٩٥/١١/٢٥ - ١٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی گرمی بردەوەئاژانسی کوردپا: ئاڵبۆمی "Sing Me Hom" لە ئاهەنگسازی و ژەنینی کەیهان کەلهوڕ، هونەرمەندی ناوداری کورد خەڵاتی باشترین مۆسیقای جیهانیی لە ٥٩ـەمین خولی ئەو ڕێوڕەسمەدا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردەوە، ڕێوڕەسمی خەڵاتی گرمی کە گرینگترین خەڵاتی جیهان ئەژمار دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان لە ساڵۆنی "استیپلز"ـی لۆس ئانجلێس بەڕێوە چوو و لەوێدا بەرهەمی بە ناوبانگی موسیقی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ڕێزی لێگیرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا ئاڵبۆمی "Sing Me Home" کەیهان کەلهوڕ ئەم خەڵاتە بەنرخەی بردەوە و ئەو هونەرمەندە کورده تەنیا و یەکەمین کەسە لە وڵاتی ئێراندا کە توانیویەتی ئەو خەڵاتە بەدەست بێنێت.

لەو ڕێوڕەسمەدا هونەرمەندانی بەناوبانگی جیهانی بەشداربوون.

کەیھان کەڵھوڕ ژەنیاری گەورەی کوردی کەمانچە، لەدایکبووی شاری کرماشانه. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ڕۆیشتە وڵاتی ئیتالیا دواتر بۆ خوێندن لە ڕشتەی مۆسیقادا ڕۆیشته وڵاتی کانادا و لە زانکۆی (کارلتون اتاوا ) توانی بڕوانامە وەرگرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت