دوو هاووڵاتیی سەقزی بە زیندان مەحکووم کران

١٣٩٥/١١/٢٥ - ١٣-٠٢-٢٠١٧ - ١٠:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو هاووڵاتیی سەقزی بە زیندان مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سەقز حوکمی ١ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئەو شارە بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای ئینقلابی شاری سەقز بۆ دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی "ناسر ڕەحیمی" و "هێمن حوسێنی" بە شەش مانگ زیندان زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە شاری سەقزەوە پێی ڕاگەیاندووین کە دادگای شۆڕشی شاری سەقز بۆ دوو کەس لە چالاکانی تێلێگرامی، کە بە پێی حوکمی دەرچوو به وەڕێخستنی گرووپ و کاناڵ به قازانجی گرووپەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بانگەشەیان کردووە، سزای زیندانی بۆ بڕیونەتەوە.

ئەو بڕیارە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز دەرچووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە یەکێکی دیکە لە چالاکانی تێلیگرامی بە ناوی "هیوا دەست باز" کە پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

هیوا دەستباز بە دانی بڕی ١٦٥ میلیۆن تمەن لە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە گرتووخانەی شاری سەقز بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

کرماشان/ چوار کرێکار تووشی سووتان بوون

١٣٩٥/١٢/٠٤ - ٢٢-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٢٢ تاران

شیری ماوە بە سەرچوو، چوار قوتابی نەخۆش کرد

١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت