ڕووسیە چەند هەنگاو بۆ دواوە "ئەگەر ژن لێی بدرێ منداڵی کوڕی دەبێت"

١٣٩٥/١١/٢١ - ٠٩-٠٢-٢٠١٧ - ١١:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕووسیە چەند هەنگاو بۆ دواوە \ئاژانسی کوردپا: وێلادیمیر پوتین سەرکۆماری وڵاتی ڕووسیه یاسایەکی واژۆ کردووە کە لە نیوەرۆکەکەیدا توندوتیژی دژی ژنان تاوان نیە و سزاکەشی کەم دەکرێتەوە.

ڕۆژی سێ‌شەممە ١٩ی ڕێبەندان، مەجلیسی دومای ڕووسیه یاسایەکی پەسند کرد کە توندوتیژی دژی ژنان و بنەماڵە، بە تاوان ئەژمار ناکرێت و هەروەها سزاکەشی کەم دەکرێتەوە.

ئەم یاسایە لە لایەن پوتینی‌ سەرکۆماری ئەو وڵاتەوە واژۆ کراوە و کەتۆتە بواری جێبەجێ‌ کردنەوە.

ئەم یاسایه هەرایەکی زۆری ناوەتەوە و ڕەخنه‌گران و دژبەرانی ئەو یاسایە باسیان لەوە کردووە کە؛ ئەمە پەیامێکی هەڵەیە لەو وڵاتەدا و بەپێی هەندێک لە ئامارەکان، لە هەر ٤٠ خولەکێک‌دا ژنێک بە هۆی توندوتیژی لەو وڵاته دەکوژرێت.

"ئێلینا پوپووا" یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ڕووسیه لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە؛ پەسندکردنی ئەو یاسایه کاتێک باش بوو کە یاسایەک بۆ کۆتایی‌هێنان بە توندوتیژی لە بنەماڵەدا جێبەجێ کرابا.

ئەم یاسایە دژبەر و لایەنگری زۆری هەیە. "دیمیتری سیمۆف" قەشەیەکی چالاکی کاروباری بنەماڵە لە ڕووسیه لەوبارەوە گوتوویەتی کە؛ "مەبەست لەم یاسایە پشتیوانی کردن لە بنەماڵەیە".

ناوبراو لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوە کردووە کە؛ "ئەوەیکە دەوڵەت دەستێوەردان لە کاروباری بنەماڵەدا دەکات، بیرۆکەیەکی هاوردەی ڕۆژئاوایە".

هەر لەو پێوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو گۆڤاری "کومسومولسکایا پروادا" لە بەشی زانستی خۆیدا باسی لەوە کردبوو کە؛ لێدانی هاوسەر (ژن)، قازانجی زۆره و ئەوەش لەلایەن زانایانی بیۆلۆژیکەوە باسی لەسەر کراوە کە؛ ئەگەر ژن لێی بدرێ منداڵی کوڕی دەبێت.

ئەم یاسایە کاتێک پەسند کراوە کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کرایەوە، هەر ساڵ نزیکی ١٤ هەزار ژن لە ڕووسیە لە لایەن مێرد یان خزمەکانیانەوە دەکوژرێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

١٣٩٦/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٢١ تاران

بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند