دادگای ورمێ ڕۆژنامەوانێکی کوردی بانگهێشت کرد

١٣٩٥/١٠/٢٠ - ٠٩-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگای ورمێ ڕۆژنامەوانێکی کوردی بانگهێشت کردئاژانسی کوردپا: ڕەخنەی هەواڵنێرێک لە خراپیی بەڕێوەبەریی دامودەزگای دەوڵەتی لە شاری ورمێ، بانگهێشت کرانی بۆ دادگای بەدواوە بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای ئەم حەوتوویە، "ئەسکەندەر خەنجەری" کوڕی "ئەحیا" بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ بانگهێشت کراوە.

ئەو ڕۆژنامەوانە ڕەخنەگرە، ماوەیەک پێش ئێستا لە بابەتێکدا وێڕای ڕەخنەی جیددی لە بەڕێوەبەریی باخچەی ئاژەڵانی شاری ورمێ، خوازیاری تەحریمی ئەو باخچەیە ببوو.

هەواڵی گەیشتوو بە کوردپا باس لەوە دەکات کە؛ ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ شارەوانیی ورمێ سکاڵایان دژ بە ئەسکەندەر خەنجەری لە دادگا تۆمار کردووە.

ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە، ئەندامی شۆڕای نووسەرانی حەوتوونامەی "کوشا"ـی ورمێیە.

بابەتی " باغ وحش ارومیه را دریابید!" دوو حەوتوو لەمەوبەر لە "ندای ارومیە" بڵاوکرایەوە، بەڵام لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا لەسەر ماڵپەڕەکە لا برا.

ئەسکەندەر خەنجەری ٥ ساڵ پێش ئێستا وێبلاگێکی بەناوی "منهای حرف" بە لێڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرییەکان پێکهێنا، بەڵام لە بەهاری ئەوساڵدا، یادداشتی بڵاو نەکردووەتەوە.

پێشتریش سکاڵای نوێنەرێکی مەجلیس لە ورمێ بووە هۆی دەرچوونی سزای چوار مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی کران بۆ "حامید عەتایی"، ڕۆژنامەوانی ئەو شارە.

نەبوونی ئەنجومەنی پیشەیی چالاک لە کوردستان کە بەدواداچوون بۆ داخوازی و مافی ڕۆژنامەوانان بکات، بووەتە هۆی مەترسی حەزف و پاڵپێوەنانی ئەو توێژە لە گۆمەڵگا.

ئێران بە ٢٩ ڕۆژنامەوان و هاووڵاتی ـ هەواڵنێری زیندانی، بە یەکێک لە پێنج گرتووخانەی گەورەی جیهان بۆ چالاکانی ڕاگەیاندن دێتە هەژمار.
http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/wituwej/69388
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٤٣ تاران

سەرما لە ناوچەی هەورامان گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٣٣ تاران

فەرزانە جەلالی ئازاد کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٤٢ تاران

ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد