دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرین لە ئاودا خنکان

١٣٩٥/١٠/١٩ - ٠٨-٠١-٢٠١٧ - ١٧:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرین لە ئاودا خنکانئاژانسی کوردپا: دوو منداڵ لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی یاری کردن لە ئاودا خنکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، دوو منداڵ لە کاتی یاری کردندا دەکەونە ناو کارێزی ئاوی کشت و کاڵدا دەخنکێن.

هەواڵدەریی مێهری کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو دوو منداڵە کە تەمەنیان سێ و چوار ساڵە بووە لە گەڕەکی ئومیدواری شاری قەسری شیرین لە کاتی یاری کردن لە ئاودا خنکاون.

شوناسی ئەو دوو منداڵە "حوسین و ئەرکان ڕۆستەمی" ڕاگەیەنراوە.

شیمانەی ئەوە دەکرێت ئەو دوو منداڵە لە یەک بنەماڵە بووبێتن، بەڵام ئاژانسی کوردپا ئەو هەواڵە پشتڕاست ناکاتەوە.

تەرمی ئەو دوو منداڵە بە یارمەتی خەڵکی ئەو گەڕەکە لە ئاوی کارێزەکە کێشرانە دەرەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تاران

دانیشتوانی ئەهواز ڕژانە سەر شەقام