سەرپێڵی‌زەهاو/ دوو کەس لەبەرچاوی خەڵک، ئێعدام کران

١٣٩٥/١٠/١٩ - ٠٨-٠١-٢٠١٧ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەرپێڵی‌زەهاو/ دوو کەس لەبەرچاوی خەڵک، ئێعدام کرانئاژانسی کوردپا: سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ نۆزدەی بەفرانبار، تەنافی سێدارەی دوو کەس کە تۆمەتباربوون بە دزی کردن لە تەڵافرۆشییەک لە سەرپێڵی‌زهاو، خرایە ملیان.

دادگای شۆڕش، دزیی چەکدارانەی چوار کەس( یەکیان ژن بووە) لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوەی بە پێکهێنانی نائەمنی لەقەڵەم داوە و بۆ دووانیان سزای "محارب"ـی بڕیبووەوە.

لەو ڕووداوەدا پێرسۆنێلێکی ئینتیزامی کە شوێنی خزمەتی شاری کرماشان بووە و لە ڕۆژەدا بۆ کارێکی شەخسی چووەتە تەڵافرۆشی، کوژراوە.

هەواڵنێری کوردپا، ناسنامەی لەسێدارەدراوەکانی بە سەجاد زەڕسینە و رۆحوڵڵا کێشتمەد خەڵکی ئیلام ڕاگەیاند.

هەندێ لە ماڵپەڕەکان ڕاپۆرتیان دا کە؛ سزای ئێعدام لە شوێنی کوشتنی هێزە حکوومەتییەکە لە پردی ئینقلاب جێبەجێ کراوە و بەرپرسانی ئەمنی و دەوڵەتی تێیدا بەشدار بوونە.

جێبەجێ کرانی ئەو سزایە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتووانی ڕوانسەر بە سازکردنی کەمپینێک لەهەوڵی ڕاکێشانی ڕەزایەتی "خاوەن‌مردوو" ی زیندانییەکدا بوون، کە ناوەندە ئەمنییەکان پێشیان بەو کارە گرت.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، هاووڵاتییەکی ئیلامی لەبەرچاوی خەڵکدا ئیعدام کرابوو.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا(٢٠١٦) زایینی، لانیکەم ٩٠ هاووڵاتیی کورد لە ١٠ زیندانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر ئێعدام کراون.

لینکی پێوەندیدار:
هاووڵاتییەکی کورد لەبەرچاوی خەڵک، لەسێدارە درا
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا