چواردە زیندانی پشتیوانیان لە مانگرتنی چالاکێکی کرماشانی کرد

١٣٩٥/١٠/١٦ - ٠٥-٠١-٢٠١٧ - ١٨:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چواردە زیندانی پشتیوانیان لە مانگرتنی چالاکێکی کرماشانی کردئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە زیندانیی سیاسیی ڕەجایی شاری کەرەج پشتیوانیان لە مانگرتنی چالاکێکی سیاسیی کورد کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چواردە زیندانیی سیاسی_عەقیدەتی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووتەوە لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج کە تێدا پشتیوانیی خۆیان لە داواکاری، سنفی، ڕەوا و یاسایی سەعید شێرزاد دووپات کردەوە.

مانگرتنی ئەو زیندانییە تەمەن ٢٩ ساڵەیە بووەتە هۆی دابەزینی کێش و زەختی خوێن و لەگەڵ ئێشی گورچیلەش بەرەوڕوو بووتەوە.

زیندانیانی ساڵۆنی ١٢ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا ویڕای پشتیوانیی خۆیان نیگەرانیان لە پێشهات و لایەنە نەرێنییەکانی مانگرتن لە خواردنی درێژماوە لە تەندروستی جەستەیی ناوبراو دەربریوە و داوای پێڕاگەیشتن هەرچی زووتر بە دۆخی سەعید شیرزاد دەکەن.

سەعید شێرزاد کە لە نێوەڕاستی ئەو حەوتوویەدا نەیهێشتبوو سێرۆمی بۆ هەڵواسن، وتوویەتی؛ "با لەبەر دەنگی بێ دەنگانی نێو زیندان، مانگرتنەکەم تاکوو ڕۆژی سییەم بەردەوام بێ."

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، خەڵکی شاری کرماشانە و پێشتر و هاوکات بە مانگرتن لە خواردن، نامەیەکی ڕەوانەی دەرەوەی زیندان کردبوو کە لەوێدا ئاماژەی بە "بێڕێزی بەردەوامی مەئمووان بە بنەماڵەی زیندانیان، دەستبەسەر کردنی ئەندامانی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی، پێشگرتن لە ڕەوانەکردنی زیندانیانی سیاسی بۆ ناوەندی دەرمانی و ئازار و ئەشکنجەی زیندانی سیاسی و ڕەوانەکردنیان بە زۆرەملی بۆ دادگاە، بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕیبوو.

شاهین ئیقدامی، فەرید ئازموودە، بێهزاد تەرحمی، سەعید پوور حەیدەر، خالید حەردانی، لەتیف حوسێنی، واحید خەلووسی، وەحید تیز فەهم، پەیام مەرکەزی، سەعید ماسووری، سەعید ڕەزاییان، کەیوان ڕەحیمیان، جابر عابدینی و ئیبراهیم فیرووزی لە واژۆکەرانی نامەی پشتیوانی لە سەعید شێرزاد بوون.

سەعید شێرزاد لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٣ی هەتاوی دەستبەسەر و لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بەسەرپەرەستی دادوەر سەڵەواتی بە تۆمەتی " کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە تەناهیی نەتەوەیی" سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٤٣ تاران

سەرما لە ناوچەی هەورامان گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٣٣ تاران

فەرزانە جەلالی ئازاد کرا

١٣٩٥/١٢/٢٣ - ١٣-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٤٢ تاران

ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد