حوکمی ئێعدامی دووهاووڵاتیی و زیندانی درێژماوە بۆ کەسێکی دیکە بڕایەوە

١٣٩٥/١٠/١٥ - ٠٤-٠١-٢٠١٧ - ١٠:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوکمی ئێعدامی دووهاووڵاتیی و زیندانی درێژماوە بۆ کەسێکی دیکە بڕایەوەئاژانسی کوردپا: دەزگای دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری کرماشان حوکمی ئێعدامی بۆ دوو هاووڵاتیی بە تۆمەتی "موحاربە" و هەروەها زیندانی درێژماوەی بۆ هاووڵاتییەکی دیکە بڕیەوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانبار، بەرپرسی دادگوستەری پارێزگای کرماشان باسی لە حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتی و زیندانی درێژماوەی بۆ هاووڵاتییەکی دیکە کرد.

هەواڵدەریی فارس لە زاری محەممەد رەزا عەداڵەتخا بڵاوی کردەوە: ڕێکەوتی ٢١ گەلاوێژی ڕابردوو، چەند کەسێک بە چەک هێرشیان بردووتەوە سەر یەکێک لە زێرێنگەرییەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو.

بەرپرسی دادگوستەری پارێزگای کرماشان بە ئاماژە کردن بە تاوانی ئەو سێ هاووڵاتییە گوتی، لەکاتی ڕاوەدوونانی دزەکاندا، ئەم کەسانە تەقەیان لە یەکێک لە مەئموورانی هیزی ئینتزامی کردووە و کوشتوویانە.

هەرچەند هەواڵدەریی فارس شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییەی بڵاو نەکردووتەوە، بەڵام حوکمی ئێعدامی بۆ دوو کەس و زیندانی درێژەماوەی بۆ کەسێکی دیکە پشتڕاست کردووتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حکومی ئێعدام کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی دادگوستەری پارێزگای کرماشان ئەوەشی خستەڕوو کە؛ حوکمی ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە شایانی پێداچوونەوە بووە و ئەو حوکمە لەلایەن ئەو ناوەندە حکوومەتییەوە پشتڕاست کراوە.

چالاکانی کۆمەڵایەتی "هەژاری، بێکاری و ماددەی هۆشبەر" بە سێ هۆکاری سەرەکیی دزی کردن لە قەڵەم ئەدەن و نەبوونی هەلی کار و زیاد بوونی رێژەی هەژاری لە وڵاتی ئێران وێڕای بەردەوامی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕیژەی تاوانەکان لە چەند ساڵی ڕابردوو دەزانن.

محارب: لە حکوومەتی ئیسلامیی بە تاوانبارێک دەگوترێ، کە دژی حکوومەتی ئیسلامیی یان ڕێوشوێنە ئیسلامییەکان ڕاپەڕیوە و کوژرانی واجیبە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٧ - ٢٧-٠٣-٢٠١٧ - ١٤:٠٦ تاران

کرێکارانی پێترۆشیمیی مەهاباد بەکۆمەڵ دەردەکرێن

١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق