سێ چالاکی بەلوچ بە زیندانیی درێژخایەن مەحکووم کران

١٣٩٥/١٠/١٤ - ٠٣-٠١-٢٠١٧ - ١١:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سێ چالاکی بەلوچ بە زیندانیی درێژخایەن مەحکووم کرانئاژانسی کوردپا: دەزگای دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سێ چالاکی سیاسی بەلوچ، ٤٨ ساڵ حەبسی بڕیەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆتایی حەوتووی ڕابردوو، بەشی جێبەجێکاری گرتووخانەی زاهێدان، حوکمی ١٦ ساڵ حەبسی بەسەر سێ چالاکی بەلووچدا سەپاند.

ئەو سزایە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ هێزە بەرهەڵستکارەکانی نیزام" دەرچووە.

کەمپەینی چالاکانی بەلوچ بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی سێ هاووڵاتییە بەلوچەکەی؛ عەبدولحەمید کەهرئەزهی، عەتائۆڵڵا هووت و عەبدولسەمەد هووت ڕاگەیاندووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەز، سزای سێدارە بۆ ٢ زیندانیی سیاسیی بەلوچ دەرکرا کە ماوەی ٢ ساڵە لە بەندی ٣ی گرتووخانەی زاهێداندا چارەنووسیان بە ناڕوونی مابوویەوە.

هەربەپێی ئاماری چالاکانی بەلووچ؛ لەساڵی ٩٤دا، لانیکەم ٥٩ حاڵەتی بانگهێشت و دەستبەسەرکران لە بەلوچستانی ئێران تۆمار کراوە و سزای ئیعدامی ٥٢ زیندانیش کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

مانگی ڕابردوو و پاش مەحکوومیەتی پێشێلکەرانی مافی مرۆڤی ئێران لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، ٢٩ ڕێکخستنی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە دۆخی مافی مرۆڤی ئێران لە ناوچە جیاجیاکاندا گەلێک خراپتر بووە.

بەلانیکەمەوە، ١٠٠٠ زیندانیی سیاسی پێکهاتوو لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، چالاکانی کەمینە نەتەوەییەکان، ڕۆژنامەوانان، وێبلاگنووسان و هونەرمەندان لە ئێراندا بوونیان هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە