چالاکێکی خوێندکاری لە کوردستان گیانی لە دەست دا

١٣٩٥/١٠/١٤ - ٠٣-٠١-٢٠١٧ - ١٠:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی خوێندکاری لە کوردستان گیانی لە دەست دائاژانسی کوردپا: چالاکێکی خویندکاری کورد لە شاری ئیلام بە هۆی جەلتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو١١ بەفرانبار، یوونس فاروقی ناسراو بە "هەڵگورد" کوڕی ئەنوەر خوێندکاری دوکتورای کامپیوتێر لە زانستگای سنعەتی شەریف گیانی لە دەست دا.

ناوبراو خەڵکی مەلکشای ئیلام و دانیشتووی شاری سەرئاوڵە بووە.

ئەو چالاکە خوێندکارییە یەکێک لە چالاکانی ناسراوی بزووتنەوەی خوێندکاریی کوردستان بە ئەژمار دەهات.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری ئیلام ڕایگەیاند: هەڵگورد تەمەن ٣٠ ساڵ تاقانەی بنەماڵەکەی بووە و بە هۆی جەڵتەی دڵەوە شەممەی ڕابردوو کۆچی دوایی کردووە.

هەڵگورد یەکێک لە مامۆستا دواناوەندییەکانی شاری سەرئاوڵە لە پارێزگای ئیلام بووە.

سەبارەت بە چالاکییە خوێندکارییەکانی هەڵگورد، یەکێک لە هاورێکانی ناوبراو بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: هەڵگورد ڕۆڵێکی گرینگی لە وەرێخستنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی کورد لە شاری تاران گێڕاوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەڵگورد لە ڕشتەی خوێندنی خۆی بە یەکێک لە بژاردەکانی پارێزگای ئیلام بە ئەژمار دەهات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا