دوو کەس لە کرماشان بوونە قوربانیی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن/ ماڵێک لە سنە ئاگری تێبەربوو

١٣٩٥/١٠/١٣ - ٠٢-٠١-٢٠١٧ - ١٦:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو کەس لە کرماشان بوونە قوربانیی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن/  ماڵێک لە سنە ئاگری تێبەربووئاژانسی کوردپا: بەرپرسی پەیوەندیی گشتیی ناوەندی ڕووداو و فریاکەوتنی پزیشکی لە کرماشان ڕایگەیاندووە کە؛ "دوو شارۆمەندی کرماشانی بە هۆی ژەهراوی بوونیان بە گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆنەوە گیانیان لەدەستداوە".

"ئەکبەر ئازادی" لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "مێهر" باسی کردووە کە؛ "بە دوای ئەم ڕووداوە لە شارۆچکەی "پەردیس"ی شاری کرماشان، تیمی فریاکەوتنی پزیشکی، بۆ شوێنی ڕووداوەکە بەڕێ کراوە".

ناوبراو هەروەها باسی گیان لەدەستدانی دوو لاو، بە هۆی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆنی لەم ڕووداوەدا کردووە و لە درێژەشدا باسی کردووە کە؛ ئەم دوو لاوە پێش گەیشتنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، گیانیان لەدەست داوە.
تەمەنی ئەم دوو لاوە ، ١٧ و ١٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ، لە باخی ژاڵەی شاری سنەش، خێزنێک پاش بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی کارەبایی لەژێر "قورسی"دا و گڕ گرتنی پەتووی سەر قورسییەکە، تووشی ڕووداو دەبن و خەساری زۆری ماڵییان لێ دەکەوێت.

هەموو ساڵێک لە کاتی هاتنی وەرزی سەرمادا، بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی دڵنیایی لە کەرەستەکانی بەرهەمهێنەری گەرمادا و کەمتەرخەمیی خەڵک لە بە کار هێنانی درووستی ئەم کەرەستانەدا، زۆربەی جار ڕووداوی ماڵی و تەنانەت گیانیشی لێ دەکەوێتەوە .
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٣ تاران

قوتابیی هێمن شوێن پێی مامۆستاکەی بزر ناکات

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٦ تاران

کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی هاووڵاتییەکی بەدواوە بوو