عومەری خاوەری ڕۆژهەڵات کۆچی دوایی کرد

١٣٩٥/١٠/١٣ - ٠٢-٠١-٢٠١٧ - ١٣:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

عومەری خاوەری ڕۆژهەڵات کۆچی دوایی کردئاژانسی کوردپا: پاش تێپەڕینی ٢٩ ساڵ بە سەر کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، ئاسەوارەکانی ئەو شەڕە درێژەی هەیە و یەکێکی دیکە لە برینداربووانی کیمیابارانی شاری سەردەشت گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانبار، یەکێک لە بەرکەوتووانی کیمیایی بارانی شاری سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی"قادر مەولان پوور" گیانی لەدەست دا.

قادر مەولان پوور ناسراو بە "عومەری خاوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان" خەڵکی گوندی "ڕەش هەرمێی" شاری سەردەشتە.

هەواڵی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە؛ ناوبراو لە کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دوو کوڕی بە ناوەکانی ناسر و ماڵ ماڵ و کچێکی بە ناوی شەهین و هەروەها خێزانەکەی کە دووگیان بووە، گیانیان لەدەست دابوو.

بە وتەی ئەو سەرچاویە، عومەری خاوەری ڕۆژهەڵات، ناوی "ژیان"ی لەو منداڵە نابوو کە هەرگیز لەدایک نەبوو.

شاری سنووریی سەردەشت لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە ئێستادا زۆرترین ژمارەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی شەڕی ئێران و عێراقی لەخۆ گرتووە و بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی بیوکیمیایی؛ ئاسەوارەکانی ئەو کیمیابارانە بەرە بۆ بەرە لەسەر بەرکەوتوانی ئەو چەکە کاریگەریی دەبێت و ئاسەوارەکانی دەمێنێتەوە.

رێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کرا و لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش کیمیابارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لەدەست دا.

زیاتر لە ٨ هەزار بەرکەوتوو و کەم‌ئەندامی کیمیا‌بارانی شاری سەردەشت هەن و تەنیا ناوی ١٥٠ کەس لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتەوە بە برینداری کیمیایی‌باران ناسێندراو و تۆمار کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٨ - ٢٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

دارستانەکانی ناوچەی سەوڵاوا ئاگریان تێ‌بەردرا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٠٤ تاران

هاووڵاتییەکی نەغەدەیی لە شاری زەنجان لە سێدارە درا

١٣٩٦/٠٣/٠٧ - ٢٨-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:٠٩ تاران

کرێکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا