ڕێگە لە خوێندنی کچە خوێندکارێکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی گیرا

١٣٩٥/١٠/١١ - ٣١-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێگە لە خوێندنی کچە خوێندکارێکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی گیرائاژانسی کوردپا: گوشار خستنەسەر ئەندامانی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە لایەن دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران درێژەی هەیە و کچە خوێندکارێکی ئایینی سەر بە ئایینی بەهایی لە زانکۆی "آل طە"ی تاران لە خوێندن بێبەش کرا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٩ی بەفرانبار، حیراسەتی زانکۆی تاران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە ئەو کچە خوێندکارەیان ڕاگەیاندووە کە؛ "بە هۆی پەیڕەویی کردن لە ئایینی بەهایی ناتوانین لە زانکۆ وەرت بگرین".

هەواڵدەرییەکان شوناسی ئەو کچەیان بە "پێگاە دێهقانی محەممەدی" هاووڵاتیی بەهایی و دانیشتووی شاری تاران ڕاگەیاندووە.

بەرپرسانی زانکۆ لە کاتێکدا ئەو کچە خوێندکارەیان لە خوێندنی زانکۆ بێبەش کردووە کە ناوبراو سەرقاڵێ خۆ ئامادە کردن بۆ تاقیکردنەوەکانی تێرمی یەکەمی زانکۆ لە بەشی عیلمی کاربوردی_نەرمە ئامێری کامپیوتێر بووە.

پێگاە دێهقانی محەممەدی
ئەمساڵ نزیک بە ١٣٠ هاووڵاتیی بەهایی پاش ناونووس کردن و بەشداریی لە کۆنکووری ساڵی ٩٥ی هەتاوی، بە هۆی باوەڕمەند بوونیان بە ئایینی بەهایی لە مافی خوێندن لە زانکۆکانی ئێران بێبەری کراون.

بەگوتەی کۆمەڵەی بەهاییانی نیشتەجێی ئورووپا، نزیک بە ٣٠٠ هەزار هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە ئێراندا دەژین، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئایینی بەهایی بە فەرمی نەناسیوە و بەهاییەکان لەوڵاتی ئێران لە مافی خوێندن لە قۆناغەکانی زانکۆ و هەروەها دامەزران لە دەزگا حکوومییەکاندا بێبەش کراون.

ئایینی بەهایی لە ئیڕاندا وەک مەزهەب بە فەرمی نەناسراوە و حکوومەتی ئێران لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە بەردەوام بە پێشێل کردنی مافە مرۆیی و شارۆمەندییەکانی بەهاییەکان تاوانبار و مەحکووم کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٥ تاران

کوڕێکی تەمەن ٧ ساڵان خوشکەکەی خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٤٣ تاران

شەش چالاکی مەدەنی بانگهشتی دادگای سەقز کران

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١٨:٠٦ تاران

هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٥/٠٣ - ٢٥-٠٧-٢٠١٧ - ١١:٥١ تاران

کرێکارێکی مەریوانی لە شاری سنە تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

نوێنەرێکی مەجلیس: پێکهاتەی ئیدارەی وڵات ناکارامەیە

١٣٩٦/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٧ - ١٧:٣٩ تاران

کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

١٣٩٦/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٧ - ١٢:٥٣ تاران

لە دوو ڕۆژدا چوار لاوی کورد لە ئاودا خنکان