ئێران/ ناسنامەی کاناڵە تێلگرامییەکان دەستنیشان دەکرێت

١٣٩٥/١٠/٠٩ - ٢٩-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێران/ ناسنامەی کاناڵە تێلگرامییەکان دەستنیشان دەکرێتئاژانسی کوردپا: بۆ هەرچی زیاتر کونتڕۆڵکردنی ناوەڕۆکی پەیامەکان، دەستکرا بە ناونووس کردنی خاوەنی کاناڵە تێلگرامییەکان لە ئێراندا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستکراوە بە ناونووس کردنی خاوەنانی ئەو کاناڵە تێلگرامیانەی کە سەرووی ٥ هەزار ئەندامیان هەبێت.

ئەو بڕیارە ماوەیەک پێش ئێستا لە لایەن شۆرای بەرزی فەزای مەجازی کە عەلی خامنەیی پێکهێنەریەتی، دراوە.

ماڵپەڕێکی سەر بە وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شوێنی ناونووس کردنی ئەدمینەکانی سەر بە تۆڕی پەیامۆکی تێلگرامە، و دەبێ تاکوو ٧ی مانگی ڕێبەندان ناسنامەی تەواوی خاوەن کاناڵە تێلگرامییەکان دەستنیشان بکەن.

پێشتر بەرپرسێکی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشاد سەبارەت بەم بڕیارە وتبووی کە ئەمە داخوازی ئۆرگانە دەوڵەتییەکان، کەسایەتییەکان و یەکیەتییەکانە بۆ پێشگرتن لە درووستکردنی لاپەڕەی ساختە.

پێشتر تۆڕی پەیامۆکی تێلگرام لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە هەڕەشەی ئەوەی لێکرا کە ئەگەر زانیاریی کاربەرانی ئێرانی نەنێرێتە نێوخۆی وڵات ئەوا لە ئێراندا دادەخرێت.

بە هۆی فیلتێرینگی فەیسبووک و تویتێر لە ئێراندا، تێلێگرام بە شێوەی بەربڵاو کەڵکی لێوەردەگیرێت و بەپێی ئامارە نیوەفەرمییەکان؛ زیاتر لە ١٧٠ هەزار کاناڵی زمانی فارسی لە تێلگرامدایە کە ١١ هەزاریان سەرووی ٥٠٠٠ ئەندامیان هەیە.
نزیک بە ٢٠ میلیۆن ئێرانی ئەندامی تێلگرامن.

هەواڵنێرانی بێسنوور(RSF) باس لەوە دەکات کە ئێران بە ٢٩ ڕۆژنامەوان و هاووڵاتی ـ هەواڵدەری زیندانی، یەکێک لە پێنج زیندانی گەورە بۆ چالاکانی ڕاگەینەرەکانە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا