بانگهێشت و گیرانی چەندین هونەرمەندی عەرەبی ئەحواز

١٣٩٥/٠٩/٢٨ - ١٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٥٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشت و گیرانی چەندین هونەرمەندی عەرەبی ئەحوازئاژانسی کوردپا: دوو هونەرمەندی عەرەبزمان بە هۆی ڕەخنەگرتن لە کەشی ئەمنیەتیی دەوڵەتی ڕۆحانی دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزی ئەمنیەتیی ئابادان لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا دوو هونەرمەندی ئەو شارەی دەستبەسەر کرد، کە تاکوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەید حەسەن مووسەوی
سەید حەسەن مووسەوی
هونەرمەندان؛ سەید حەسەن مووسەوی و ڕەئووف دولفی لەو ماوەیەدا بە هۆنراوە و چالاکی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئینستاگرام ڕەخنەیان لە بارودۆخی ئەمنیەتیی دەوڵەتی ڕۆحانی گرتبوو.

ماڵپەڕی ڕادیۆ زەمانە لەم بارەیەوە باس لە بانگهێشتکرانی ژمارەیەک هونەرمەندی ئابادان دەکات.

هەروەها لە تۆمەتی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگیران و تەنانەت ئەو ناوەندەی کە شاعیرانی عەرەبی ئەحوازی دەستبەسەر کردووە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

ڕەئووف دولفی
ڕەئووف دولفی
لە ٢٢ی مانگی سەرماوەزدا، دوو ژنی چالاک لە بواری وێنەگریدا بەهۆی بەشداری لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی ڕووباری کاروون بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئەحواز، دەستبەسەر کرابوون.

لە ٢ ساڵی ڕابردوودا چەندین کەسایەتی هونەری، مەدەنی و ڕۆژنامەوانی سەر بە نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی ئەمنیەتیی وڵات، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی، بانگهێشت کراون و زۆریان خراونەتە زیندانەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا