مردنی پەناخوازان لەسەدا بیست زیادی کردووە

١٣٩٥/٠٩/٢٧ - ١٧-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مردنی پەناخوازان لەسەدا بیست زیادی کردووەئاژانسی کوردپا: لەماوەی ئەم ساڵی زایینییەدا، ٧١٨٩ پەناخواز و کۆچەر لەڕێگای گەیشتن بە وشکارۆی ئورووپادا گیانی خۆیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، تاکوو کۆتایی ڕۆژی پێنج‌شەممەی ڕابردووی ساڵی ٢٠١٦، بەشێوەی نێونجی لەڕۆژێکدا ٢٠ کەس لە پەناخوازان مردوون.

ئەو ئامارە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM) بەفەرمی ڕاگەیندراوە.

بەپێی ئەو ئامارە؛ ڕێگای تێپەڕین لە دەریای نێوەڕاست بە ڕێژەی لەسەدا شەستی بێ سەروشوێن‌بووەکان، مەترسیدارترین ڕێگە بۆ پەناخوازن ناو براوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران بە ١٦٥ ئەندام، گەورەترین ڕێکخراوی هاریکاریی نێوان دەوڵەتەکان لە جیهاندایە.

ئاماری بێ سەروشوێن بووەکان و قوربانیانی پەنابەر لە ساڵی ٢٠١٥، نزیک بە ٣٧٧٠ کەس ڕاگەیندرابوو.

لە ٧١٨٩ کەس کە تاکوو ئێوارەی ٢٥ سەرماوەز مردوون یان بێ‌سەروشوێن بوونیان تۆمار کراوە، ٤٨١٢ کەس لە ڕێگای دەریای نێوەڕاست بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئیتالیا، یۆنان، ئیسپانیا و قێبرێس گیانیان لەدەست داوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە؛ بەپێی بەراوردی ناوەندەکانی دیکە، قوربانیانی ئەو جۆرە ڕووداوانە گەلێک زۆرترە، چوونکە زۆرێک لەو بەلەمانەی کە نوقم دەبن، پێشتر لە هیچ شوێنێک ناویان تۆمار نەکراوە.

پێشتر نووسینگەی کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە؛ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە لە ڕێگەی دەریای نێوەڕاستەوە پەڕیوەی ئورووپا بوون، بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو سێ قات زیادی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ