لە هەر کاتژمێرێکدا ١٩ حاڵەت تەڵاق لە ئێران تۆمار دەکرێت

١٣٩٥/٠٩/٢٣ - ١٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە هەر کاتژمێرێکدا ١٩ حاڵەت تەڵاق لە ئێران تۆمار دەکرێتئاژانسی کوردپا: ئاماری تەڵاق و لێک جیابوونەوە لە ئێران سنووری قەیرانی تێپەڕ کردووە و لە یەک کاتژمێردا ١٩ حاڵەت تەلاق لەو وڵاتە تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، بەرپرسی کۆمیسیونی کۆمەڵایەتی حکوومەتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ئاماری سێ ساڵ تەڵاق لە ئێران گوتی: لە هەر کاتژمێرێکدا لەو وڵاتە ١٩ حاڵەتی تەڵاق تۆمار دەکرێت.

سەڵمان خودادای لە کۆبوونەوەی میللی سیاستگوزاری کۆمەڵایەتی لە بیاڤی بنەماڵەکاندا ڕاگەیاند: لە ئێستادا لە هەر کاتژمێریکدا ١٩ حاڵەتی تەڵاق لە ئێران ڕوو دەدات و دەبێ لەو بوارەدا بەرنامەڕێژیەکی دروست بۆ پێشگرتن لە تەڵاق جێبەجێ بکرێت.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها گوتی: بەپێی ئاماری ساڵی ٩٠ نزیکەی ٢ میلیۆن و ٥٥٣ هەزار ژنانی سەرپەرەستی بنەماڵەمان هەیە، کە ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٨٥ی هەتاوی لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا زۆر هەژێنەرە.

بە وتەی خودادادی لە ساڵی ٨٥ هەتاوی نزیک ١ میلیۆن و ٦٦٤ هەزار ژنی سەرپەرەستی بنەماڵەمان هەبووە.

خودادادی لە درێژەدا دەڵێت؛ ئەمڕو شاهیدی ڕێژەی بەرزبوونەوەی تەڵاق و بەرزبوونەوەی تەمەنی هاوسەرگیری و کەم بوونەوەی تەمەنی هاوسەرگیری و تەڵاق لە ئێراندا هەین.

ناوبراوە هەروەها گوتی؛ پێشتر جیاوازی تەمەنی نێوان کوڕان و کچان ٥ هەتا ٧ ساڵ بووە، بەڵام ئێستا بۆ ٣ هەتا ٥ ساڵ کەم بووتەوە، کە ئەمەش جێ نیگەرانییە.

پێشتریش وتەبێژی کۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیس ڕایگەیاندبوو، بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق، ئاماژە بە قەیرانێکی مەترسیدار لە وڵاتی ئێران دەکات، بۆیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ماوەی ژیانی هاوبەشی زۆرێک لە ژن و مێردەکان کەمتر لە ٦ مانگ بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا