مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆنئاژانسی کوردپا: بە هۆی بێ ئیمکاناتی و نەبوونی شوێنێک بۆ ڕاگرتنی مردووەکان، مشکەکان لە نەخۆشخانەی شاری ڕەشت، بەشێک لە جەستەی ژنێکی مردوویان لەو نەخۆشخانەیە خوارد.

بەپێی ڕاپۆرتی شارەدار ئانلاین، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕەشت دەڵێت: بەرپرسانی نەخۆشخانەی شاری ڕەشت بە هۆی کەمیی کۆمێدی تایبەت بە شوێنی ڕاگرتنی جەستەی مردوو لە ساردخانەی ئەو نەخۆشخانەیە، جەستەی خوشکەکەیان لە سەر زەوییەکە داناوە و بەو هۆیەوە مشکەکانی نەخۆشخانەی ڕازی هێندێک لە جەستەیان خواردووە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی"عەلی عەفرانی" ڕایدەگەیەنێت کە مشکەکان بەشێک لە گوێەکانی، دەم و چاو و دەستەکانی خوشکە ٤٩ ساڵەکەی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو(١٢ سەرماوەز) بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی ڕازی شاری ڕەشت گیانی لە دەستدا بوو، خواردووە.

بەڕێوبەری پزیشکی دادوەریی شاری ڕەشت ئەوەش دەخاتەڕوو کە؛ سەرەڕایی ئەوەیکە هێندێک برینی گومناوی لە ڕوخسار، دەستەکان و گوێەکانی ئەو ژنە بینراوە، گوتی: کارناسانی ئەو ئیدارەیە لە حالی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دان.

نەبوونی سەرەتاییترین ئیمکاناتی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە ساڵانە بەشێکی زۆر لە بودجەی گشتیی وڵات خەرجی ئامانجە بەرزەفڕە نیزامی و ئیدئۆلۆژییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا