تێچووی قەبرەکەی خومەینی و دۆخی ئابووری گەلی ئێرانی

١٣٩٥/٠٩/٠٦ - ٢٦-١١-٢٠١٦ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تێچووی قەبرەکەی خومەینی و دۆخی ئابووری گەلی ئێرانیبەڵێن رەسوڵی

روح الله موسوی خمینی ناسراو بە خومەینی ئیمامی شیعەكان ، كە لەدوای شۆڕشی ئیسلامی بووە بە ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران تا ساڵی ١٩٨٩ ، دوای مردنی خومەینی بوە بەیەكیك لە ڕەمزو شوناسێكی دینی بۆ شیعەی ئێرانی و ناوچە ، كە قەبرەكەی وەك یەكێك لە سەرسوڕهێنەرترین و گەورەترین شوێنی مەزاری ئاینی دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان كە بوەتە شوێنێكی گەشتوگوزاری بۆ سەردانیكەران و مەرجەعانی شیعە مەزهەب لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەكی ئێران .

لەدوای مردنی لەساڵی ١٩٨٩ حکومەتی ئێران بەردەوام هەوڵی دروست كردن و نوێ كردنەوەی قەبری خومەینی داوە بۆ ئەوەی ببێتە مەزارگەیەكی ئاینی و گەشت و گوزاری بۆ داهاتووی شیعە مەزهەب و پەیڕەو كەرانی وە لەڕووی ئابوریەوە بە ملیارات دۆلاری بۆ تەرخانکراوە ، كە پێگەی دویتشە فیلیەی ئەڵمانی ڕای گەیاند تێچوی دروست كردنی ئەو مەزارگە و ناوەندە بانگەشەیە دینیە تەنها لە 2 ساڵی سەرەتای دا چەند ملیار دۆلارێكی تێپەڕاندووە ، بەهۆی ئەو شێوازە هونەریەی کە تیایدا بەکارهێنراوە .

وە ڕوبەری مەزارگەكە ٦٠٠ كیلۆمەتر چوارگۆشەیە وە ٤ منارەی هەیە كە هەر یەكیكیان ٩١ مەتر دەبیت كە لە ئاڵتون دروست كراوە و گومەزەكەشی زۆرترین پێكهاتەی ئاڵتونە وە صلبەكەی پێكهاتوە لە ٣٤٠ طن كە بە ئاڵتون ڕوپۆش كراوە ، وە ٥ دەرگای هاتنە ژورەوەی هەیە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای مەزارگەكەی .

وە لەناو مەزارگەكەی خومەینیدا پێشانگایەكی تێدایە بەناوی شهر افتاب وە نەخۆشخانەو هۆتێلی پێنج ئەستێرە و بازاڕ و ناوەندی سەقافی و ڕۆشنبیری تێدایە كە مێژووی شێعە ڕون دەكاتەوە بۆ سەردانی كەران وەكو هاوشێوەی قوم و نەجەف و كەربەلا ، وە شوێنی وەستانی ٩٠ هەزار ئۆتۆمبیلی تێدا دەبێتەوە .

سەرەڕای ئەوانەش تاران لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە بەڵام موهەندیسان و شارەزایان دەڵێن قەبرەكەی ڕابەری پێشوی ئێران توانای خۆڕاگری بومەلەرزەی هەیە تا پلەی ١٠ ی ڕێختەر ، كە لە بورجی میلادیش بەهێزترە .

بەلام دوابەدوای ئەو تێچونە زۆرەی كە لەو مەزارگەیەدا خەرج و بەفیڕۆ دراوە و داهاتێكی زۆریشی بۆ وڵات دەهێنت بەڵام ئابوری تاكی ئێرانی لە مەترسی و هەژاریەكی بەرزدایە ، سەرەڕای ئەوەی شۆڕشی ئیسلامی لەژێر دروشمی چاكسازی ئابوری و كۆمەڵایەتی و یەكسانی لە ماف و ئازادی و یەكسانی مەزهەب و دینەكان بەرپا كرا بەڵام تادێت جیاوازیە ئابوری و كۆمەلایەتی و ئازادیە ئاینی و سیاسیەكان لە ئێران دا زیاتر قوڵ و تۆخ ڕەنگ دەداتەوە.

لە سەر ئاستی ئابوری دا ئێران داهاتی لەساڵی ٢٠١٥ی میلادی دا ٢٩٤ ملیار دۆلار بوە بەڵام لە كۆی ٧٨ ملیۆن دانیشتواندا ١٥ ملیۆن خەڵك لەژێر هێڵی هەژاریەوەن كە دەكاتە لە % ١٨ ی دانیشتوان كە داهاتی تاك تێیدا كەمتر لە ١١ دۆلاری ڕۆژانەیە وە ڕێژەی بێكاری بەرزبۆەتەوە بۆ ڕێژەیەكی ترسناك كە %٢٠ ی كۆمەڵگا دەكات كە لەو ڕێژەیە لە %٢٥ ی ئەو ڕێژەیە لەنێوان تەمەنی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵی دان وە لە %٢٠ ڕێژەی ئافرەتن و لە %٨ ی پیاوانن .

جگە لە كێشەكانی بوار نەدانی مومارەسەی سیاسی و ئاینی و مەزهەبی لە ئێران دا كە ئەم دۆخەی كە لەسایەی سیاسەت و ڕەفتاری حوكمەتی ئێرانی هاتۆتە كایەوە لە هەڵكشانی ڕێژەی لە سێدارەدانی لاوانی کورد و بەهاوی و بەلوچی و ئەهوازی ، واتە بەم جۆرەش حکومەتی ئێرانی دۆخی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی گەلی ئێرانی پڕ نەهامەت تر كردوە .

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو