نووسەرێکی لاوی کورد خەڵاتی ئەدەبیی وڵاتی ئاڵمانی وەرگرت

١٣٩٥/٠٩/٠٣ - ٢٣-١١-٢٠١٦ - ١٠:٠٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نووسەرێکی لاوی کورد خەڵاتی ئەدەبیی وڵاتی ئاڵمانی وەرگرتئاژانسی کوردپا: کچە کوردێکی ئیلامی، دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان خەڵاتی ئەدەبی ئەو وڵاتەی وەرگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا، شەیدا بازیار خولقێنەری ڕۆمانی"شەو له تاران ئارامە" (شب در تهران آرام است)، لە لایەن لێژنەی داوەران خەڵاتی ئەدەبیی "ئۆلان هان"، وەکوو باشترین بەرهەمی ساڵ دەست نیشان کرا.

لەوحی ڕێزلێنان لەگەڵ ١٠هەزار یۆرۆ، شەوی ڕابردوو لە بینای شارەداری مۆنهایم، شوێنی لەدایکبوونی ئۆلان هان، شاعیر و چیرۆکنووسی هاوچەرخی ئاڵمان پێشکەش بە شەیدا بازیار کرا.

شەیدا بازیار خوێندنی لە بەشی "نووسینی خلاق" و "ڕۆژنامە نووسیی فەرهەنگی" تەواو کردوە.

ڕۆمانی شەو له تاران ئارامە، یەکەم بەرهەمی ئەدەبی ئەو کچە تەمەن ٢٨ ساڵە کوردە بە ئەژمار دێت.

ئەو چیرۆکە لە ٢٨٨ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە
ئەو کچە نووسەرە لە وڵاتی ئاڵمان لەدایکبوو، کچی بنەماڵەیەکی کۆچەری پارێزگای ئیلامە و نێوەڕۆکی ڕۆمانەکەی باس و بەسەرهاتی چارنووسی لاوێکی سیاسی پاش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دەگێڕێتەوە.

شەیدا لە وتوێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیەنەکانی ئاڵمان گوتوویەتی؛" ئەو چیرۆکە تێکەڵێکە لە چارەنووسی بنەماڵەیەکی خەیاڵئامێز، بنەماڵەی خۆم و لە سەر بنەمای فاکت و ڕووداوەکان لە ژیانی ڕاستی و تەنانەت ژمارەی منداڵەکان وەرگیراوە".

بڵاوکراوەکان و ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی وەک ئەشپیگل، تاگس ئەشپیگل،فرانکفۆڕتێر ئاڵگماێنە تساێتوونگ، کاناڵی"و.د.ار" ئاڵمان، بڵاوکراوی تاتس و...ئەو ڕۆمانەیان تاریف و پەسەند کردوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تاران

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تاران

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تاران

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی دادگایی کرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٢ تاران

زنیدانییەکی کورد لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە