سزای کوێرکردنی زیندانێکی کورد لە تاران بەڕێوچوو

١٣٩٥/٠٨/١٩ - ٠٩-١١-٢٠١٦ - ١٢:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سزای کوێرکردنی زیندانێکی کورد لە تاران بەڕێوچووئاژانسی کوردپا: دادگای تاوانەکان لە شاری تاران هەر دوو چاوی زیندانییەکی کوردی کوێر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، دادگای تاوانەکان حوکمی قەساسی تێزاب ڕشتنی زیندانییەکی کوردی بە ناوی"محەممەد ڕەزا ناموەر" بەڕێوە برد.

کوێر کردنی هەر دووچاوی ئەو زیندانییە قوروەیە بە ئامادە بوونی بەرێوەبەری دادسەرای کاروباری تاوانەکانی شاری تاران و شارەزایانی پەیوەندییدار لەدەرهێنانی چاو بە شێوەی ڕاستەخۆ بەڕێوەچووە.

حوکمی تێزاو ڕشتن لە بەرەبەری هاتنی بەرپرسانی یەکیەتی ئۆرووپا بۆ ئێران سەبارەت بە "وتووێژ کردن لە سەر مافی مرۆڤ" ڕوویداوە.

ڕەزا ناموەر تاوانبار کرابوو بەوەیکە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە هۆی ڕشتنی ئاهەک بە دەموچاوی کچێکی مێرمنداڵ ئەو کچەی کوێر کردوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، دۆسیەی ناوبراو ڕادەستی دادسەرای تاوانەکانی شاری تاران کراوە بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی.

بەڕێوەچوونی سزای کوێر کردنی ئەو زیندانییە کوردە لەگەڵ دژکردەوەی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەڕەوڕوو بووتەوە و ئەو هەوڵەیان "بەنامرۆڤانە و وەحشیانە"لە قەڵەم داوە.

پێشتریش، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە: سزای قەساس لە دەزگای قەزایی ئێران، نموونەی"نیزامێکی قەزایی زاڵمانە" بە ئەژمار دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا