دۆخی ئاوارتەی تاران ـ واشنگتن درێژ کرایەوە

١٣٩٥/٠٨/١٤ - ٠٤-١١-٢٠١٦ - ١١:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٦٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دۆخی ئاوارتەی تاران ـ واشنگتن درێژ کرایەوەئاژانسی کوردپا: سەرکۆماری ئامریکا دۆخی ئاوارتەی(اضطراری) نەتەوەیی لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بۆ ٢٣مین ساڵی خۆی درێژ کردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، باراک ئۆباما لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرەی وڵاتەکەی باسی لە نەگەڕانەوەی دۆخی ئاسایی لە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران کرد.

جێگیربوونی دۆخی ئاوارتە لە پێوەندیی نێوان ئامریکا و ئێران بۆ ٤ی نوامبری ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە.

واژۆکردنی نامەی باراک ئۆباما لەسەر ئەو یاسایە بەمانایەیە کە ژێرخانی گەمارۆکان وەک بەرنامەی مووشەکی، سپیکردنەوەی پارە ، پاڵپشتی دەوڵەتی لە تێرۆریزم و پێشلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوامییان دەبێت.

ئەو نامەیە ڕۆژی ڕابردوو(١٣ خەزەڵوەر) و لە ساڵوەگەڕی داگیرکردنی باڵۆێزخانەی ئامریکا واژۆ کرا.

پەسندی دووبارەی ئەم یاسایە نیشان دەدات کە لەڕۆانگەی ئامریکادا، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەروا مەترسییەکی گەورەیە و لەم بوارەدا جیاوازییەک لە پێش و پاشی بەرجام بەدی ناکرێت.

ئۆباما دەستوورێکی دیکەی هەیە کە لە کۆتاییەکانی زستانی هەموو ساڵێک دەیدا و پێوەندی بە گەمارۆی نوێ لەسەر ئێران لە ساڵی ١٩٩٥دا هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا