کچێکی تەمەن سێ ساڵان بە تەقەی ‌هێزە ئەمنیەتییەکان کوژرا

١٣٩٥/٠٨/٠٥ - ٢٦-١٠-٢٠١٦ - ١٧:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کچێکی تەمەن سێ ساڵان بە تەقەی ‌هێزە ئەمنیەتییەکان کوژرائاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت لە شاری ئەهواز گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی بڵاو بووەکان، شەوی دووشەممە ٣ی خەزەڵوەر کچێکی تەمەن سێ ساڵان بە ناوی"ڕەغد سەواری" کچی عەباس بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت لە شاری ئەهواز دەکوژرێت.

ئەو ڕووداوە لە گەڕەکی "کوی عەلەوی" شاری ئەهواز ڕوویداوە و دایکی ئەو کچەش لەو ڕووداوەدا بریندار بووە.

ماڵپەڕی "جوانەها" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ١٠ی شەو، هێزە ئەمنیەتییەکان تەقەیان لە ماشینی ئەو بنەماڵەیە کردووە و ڕەغدی تەمەن سێ ساڵان دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و دایکشی بە توندی بریندار بووە.

پاش ئەو ڕووداوە، دایکی ئەو کچە تەمەن سێ ساڵەیە بۆ چارە سەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گوڵستانی شاری ئەهواز کراوە و هەنووکە لە ژێر چاودێریی پزیشکی‌دایە.

هەتاکوو ئێستا لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکوومەت لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوەدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هەروەها هۆکاری تەقەکردنەکەشیان ڕوون نەکردووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا