ئێعدامەکان لە ئێران درێژەی هەیە

١٣٩٥/٠٨/٠٤ - ٢٥-١٠-٢٠١٦ - ١١:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئێعدامەکان لە ئێران درێژەی هەیەئاژانسی کوردپا: لە درێژەی شەپۆلی ئێعدامەکان لە ئێراندا، ٥ هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی کەرج ئێعدام کران.

بەپێی ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ٥ هاووڵاتی لە زیندانی کەرەج ئێعدام کران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، کە حوکمی ئێعدامەکەیان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

شوناسی سێ کەس لەو زیندانیانە "سەعید(حەسەن) پوور حەسەن، میلاد بیگلوو (قازی) و مێهرشاد کەلهۆری" ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، لە زیندانی سەڵماس حوکمی ئێعدامەکەیان بەڕێوەچوو.

ئەو هاووڵاتییانە بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بێ گوێدان بە هۆکارەکانی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی دیاردەی بازرگانی کردن و بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر و و کاریگەر نەبوونی لەسێدارەدانی وردە فرۆشیاران، و بە ئاوەڵا کردنی زیاتری دەستی مافیا زەبەلاحە دەوڵەتییەکان لەو پێوەندییەدا، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لە زیندانەکاندا ئێعدام دەکات، کە ئەمەش نیگەرانیی چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی لێ کەوتووەتەوە، بە نیسبەت بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران، لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە هوشدار دراوەتە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا