برسیەتی هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان

١٣٩٥/٠٧/٢١ - ١٢-١٠-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برسیەتی هەڕەشەیە بۆ سەر جیهانئاژانسی کوردپا: پرسی دابین‌کردنی خۆراک بۆ جیهان جێگای نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانیه و هەنووکە ٨٠٠ میلیۆن کەس لە جیهاندا برسین.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی ئاڵمانیی یارمەتی بە برسییەکانی جیهان، هەنووکە ٨٠٠ میلیۆن کەس لە جیهاندا برسین و سەرەڕای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ برسییەتی، ئەو کێشەیە بەردەوام جێگای نیگەرانی و هەڕەشەیه.

شەڕ لە وڵاتانی جیهان وەک یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی برسییەتی و بەدخۆراکی بە ئەژمار دێت کە ئێستا بەرۆکی دانیشتوانی جیهانی گرتووەتەوە.
ئەتڵەسی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی سەبارەت بە برسییەتی لە ئاستی جیهاندا دەرخەری ئەوەیه کە شەڕی یەمەن، سوودانی باشوور و سووریه بە هۆکاری سەرەکیی بەدخۆراکی یان برسییەتی لە جیهاندا ئەژمار دەکرێت.

هەر بەپێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوەیە حەشیمەتی برسی لە جیهاندا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی، نزیک بە ٢٩ لە سەد کەمی کردووە،
بەڵام ئەوە لە کاتێک‌دایە کە ڕێژەی حەشیمەتی جیهان زیادی کردووە.

هەروەها ٦٥ میلیۆن کەس لە جیهاندا ئاوارەن کە ئەوەش پەرە بەو کێشەیە دەدات.

توێژینەوەکانی دامەزراوەی مافی مرۆڤی ''سیواسیتە''، دەری خستبوو کە لە ماوەی ١٠ کاتژمێر و نیودا، هاووڵاتییەکی سووری بەهۆی برسییەتی و لە ماوەی ٨ کاتژمێردا بەهۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لە دەست دەدات.

ڕێکخراوی (FAO) کە تایبەتە بە پرسی خۆراک لە ئاستی جیهاندا، ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، هەنووکە ٨٨٠ میلیۆن کەس لە جیهاندا خۆراکی پێویستیان نیە و ساڵانە (٦،٢) میلیۆن منداڵی تەمەن ژێر ٥ ساڵ بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٣ تاران

قوتابیی هێمن شوێن پێی مامۆستاکەی بزر ناکات

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٦ تاران

کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی هاووڵاتییەکی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٤ تاران

حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کورد کەم کرایەوە

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٥ تاران

زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی پاریزگای ئیلام دەستبەسەر کران

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

هاووڵاتییانی شاری سنە و مەریوان "نا"یان بە ئێعدام گوت

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٥٥ تاران

دوو کرێکاری کورد بوونە قوربانی ڕووداوی کار

١٣٩٦/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٥١ تاران

نوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد