عەباس نیرومەند هونەرمەندی ناسراوی بواری مۆسیقا کۆچی دوایی کرد

١٣٩٥/٠٧/٠٧ - ٢٨-٠٩-٢٠١٦ - ١٣:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

عەباس نیرومەند هونەرمەندی ناسراوی بواری مۆسیقا کۆچی دوایی کردئاژانسی کوردپا: یەکێک لە پێشەنگانی مۆسیقای کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەشی ڕەزبەر، مامۆستا عەباس نیرومەند، ژەنیاری بەئەزموون و لەمێژینەی ئامێری کلارنێت، لە ماڵەکەی خۆیدا ماڵئاوایی لە دونیای مۆسیقا کرد.

ئەو هونەرمەندە زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە بواری مۆسیقادا کار و چالاکیی هەبووە.
عەباس نیرومەند لە کاتی ماڵئاوایی‌دا تەمەن ٨٥ ساڵ بووە.

عەباس نیرومەند لەگەڵ هونەرمەندانێک وەکوو حەسەن کامکار و حوسێن یووسف زەمانی، لە دەستەی مۆسیقای ئەرتەشەوە دەستی بە جالاکیی هونەری کردووە.

ناوبراو لە مامۆستا جەلیل موقەدەم وەکوو یەکەم مامۆستای لە لە بواری ئامێری مۆسیقایی کلارنێت ناوی دەبرد.

ساڵی ڕابردوو، عەباس نیرومەند لە وتوێژێکدا ڕایگەیاند؛ لە ساڵی ١٣٣٠هەتاوییەوە بە شێوەی فەرمی چووەتە نێو دونیا مۆسیقا و لەگەڵ مامۆستایانێکی وەکوو مەزهەری خالقی، حەسەن زیرەک، عەلائودین باباشەهابی، عەباس کەمەندی، فەتانە وەلیدی و مێهدی حوجەت‌سادات هاوکاریی نزیکیان پێکەوە هەبووە.

عەباس نیرومەند، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی مۆسیقای کوردی گوتبووی: "سەرەڕای ئیمکاناتی تایبەت کە لە حاڵی حازردا لە بەردەستی هونەرمەنداندایە و بەستێنێکی لەباری بۆ بەرەوپێش چوون لە بواری هونەری ڕەخساندووە، بەداخەوە بەرەوپێش‌چوونی کارە هونەرییەکان تووشی هەوراز و نشێوی زۆر بووە و جێگای دڵخۆشی نیە.

ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ئەو هونەرمەندە ناودارە کوردە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی شاری سنە بەڕێوەدەچێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا