سمکۆ خلقەتی ئیزنی مەرەخسی پێ‌درا

١٣٩٥/٠٧/٠٧ - ٢٨-٠٩-٢٠١٦ - ١١:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٦٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سمکۆ خلقەتی ئیزنی مەرەخسی پێ‌درائاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس، سەبارەت بە مەرەخەسی چالاکێکی سیاسی کورد ڕەزامەندییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەتای ئەم حەوتووە، سمکۆ خلقەتی لە زیندانی ناوەندیی شاری تەبەس لە پاریزگای خۆراسانی باشوور، ئیزنی مەرەخەسی پێ‌درا.

سەبارەت بە وردەکارییەکانی مەرەخسیی ناوبراو، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نیە.

ئەو چالاکە سیاسییە خەڵکی شاری مەهابادە، و ماوەی دوورخرانەوە و زیندانییەکەی لە شاری تەبەس تێدەپەڕێنێ.

سمکۆ خلقەتی کارناسی بەشی مێتالۆژی لە زانکۆی سەنعەتی شەریفە و لە ڕێکەوتی٢٨ی بەفرانباری ١٣٨٨ی هەتاویەوە، لە زینداندایە.

هەواڵی مەرەخەسیی ئەو زیندانییە تەمەن ٣٦ ساڵە، لەلایەن ئاژانسی هەواڵدەریی موکریانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە، لە سەر داواکاریی سمکۆ خلقەتی و بە ئامانجی گەڵاڵەی کاریگەرتر دوای بەکار بردنی مادەی ١٣٤"تجمیع احکام"، بۆ زیندانی تەبەس گوازرایەوە و دواتر لەگەڵ ئەو مادەیە دژایەتی کرا.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری ئەراک، سمکۆ خلقەتی بە تاوانی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" تۆمەتبار کرد و سزای ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ بڕییەوە و لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ی هەتاوی‌دا حوکمەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە