فرۆشتنی مادەی سڕکەر پیشەی نوێی عەتارەکان

١٣٩٥/٠٧/٠٦ - ٢٧-٠٩-٢٠١٦ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

فرۆشتنی مادەی سڕکەر پیشەی نوێی عەتارەکانئاژانسی کوردپا: مادە هۆشبەرەکان لە ئێران و پارێزگاکانی کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە و ئەو کارەش لەلایەن باندەکان و تۆڕەکانی سەر بەو باندانە لە حاڵی پەرەسەندن دایە.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری زانکۆی علوم پزیشکی کرماشانەوە بڵاویکردەوە، ٧٥%ی عەتارییەکان کاری سەرەکی خۆیان لە بیرچووتەوە و خەریکی فرۆشتنی ماددەی سڕکەرن.

دوکتور ئومید عەبدی ڕایگەیاند: عەتارییەکان بوونەتە کێشەیەکی جیددی بۆ ئێران و پارێزگای کرماشان و لەو باریەوە گوتی، لە حاڵی حازردا ٧٥% ی عەتارییەکان لە کاری سەرەکی خۆیان لایان داوە.

ئەو بەرپرسەی زانکۆی علوم پزیشکی گوتی؛ بەداخەوە عەتارییەکان زۆرتر بۆ لای فرۆشتنی ماددەی سڕکەر دەچن و لە کرداری سەرەکی خۆیان لایان داوە و تەواوی بەڵگەکان ئەم ڕاستییە دەسەلمێنن.

هەروەها ناوبراو ئەم پرسەی بە کێشەیەکی جیددی بۆ سەر تەندروستی کۆمەڵگا وەسف کرد و ڕاگەیاند، ئەو کارە پێویستی بە ڕێکخستن هەیە و دەبێ چاوەدێری ئەو ناوەندانە لە چوارچێوەی زانکۆی علوم پزیشکیەوە بێت.

ئومید عەبدی بە ئاماژە کردن بەبڵاوکردنەوەی ماددەی ڕەوانگەردانی مەترسیدار لە عەتارییەکان گوتی، ئەو کارە لایەن باندەکان و تۆڕی سەر بەو باندانە بەرێوە دەچێت.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار مۆعتاد لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لەبوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکان لەئێراندا دەکەن.

لە ئێستادا، ماددە هۆشبەرەکانی وەک "تریاک، هێرۆئێن و شیشە" لە وڵاتی ئێراندا زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا