دوو چالاکی مەدەنیی کورد بەدانی بارمتە ئازاد کران

١٣٩٥/٠٧/٠٥ - ٢٦-٠٩-٢٠١٦ - ١٧:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوو چالاکی مەدەنیی کورد بەدانی بارمتە ئازاد کرانئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە شارەکانی ئیلام و سەقز بە وەرگرتنی دەیان میلیۆن تمەن، دوو زیندانیان بە شێوەی کاتی ئازاد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە هونەرمەندانی شاری ئیلام بە ناوی سەجاد تابانی بەدانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لە گارگەیەکی وێنەکێشان لە شەقامی "سەدووقی" شاری ئیلام دەستبەسەر کرا بوو.

پێشتر ڕاگەیەندرا بوو، کە ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیە لە پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیون دەستبەسەر کراوە.

38003.jpg
هیوا دەستباز
هەروەها هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز باسی لە ئازاد کردنی هیوا دەستباز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لە سەقز، بەرپرسانی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە بنەماڵەی هیوا دەستباز بڕی ١٦٥ میلیۆن بۆ ئازاد کردنی کوڕەکەیان وەرگرتووە.

ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە، ڕیکەوتی ٢٥ی خەرمانان دەستبەسەر لە ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی شاری سەقز ئازاد کراوە.

هەروەها،لە چارەنووسی دوو لاوی سەقزی کە لەکاتی هێرشی مەئموورانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕیکخراوی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لانیکەم ٦٠ هاووڵاتیی کورد لە کۆتایی مانگی بەهار و سەرەتایی هاوینی ئەمساڵ بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستبەسەر و لە گرتووخانە دان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە