تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەرانی کورد سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/٠٦/١٤ - ٠٤-٠٩-٢٠١٦ - ١٢:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆڵبەرانی کورد سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنووری ورمێ لە کۆڵبەرانی کورد، سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەوڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران جێگر لە پایگای سنووریی ناوچەی مەرگەوەڕی پارێزگای ورمێ لە کۆڵبەرانی کورد، دوو کۆڵبەر کوژران یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

30748.jpg
سەیاد میرخانپوور
ئەو ڕووداوە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، لە بەرزاییەکانی "داڵانپەڕ" ڕوویداوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ ڕاگەیاند: ئەو کۆڵبەرانە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان، ڕوویان لە پیشەی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان کردبوو.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوە ئەو کۆڵبەرانەیان داوتەبەر دەستڕیژ و تەقەیان لێکردوون.

هەواڵنیری کوردپا شوناسی ئەو دوو کۆڵبەر کوژراوە بە ناوەکانی "فەیسل وەفایی و دەرویش فەقێ پوور" خەڵکی گوندی "سوسەن ئاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ ڕاگەیاندووە.

هەروەها شوناسی کۆڵبەر بریندارەکەش بە ناوی سەیاد میرخانپوور خەڵکی گوندی "براسپ" ڕاگەیاند.

هەروەها، چەند ڕۆژ پێش، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی "داڵانپەڕ" لە کۆڵبەرانی کورد، لەزگین شەعبانی خەڵکی گوندی "کۆڵەبی" لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ گیانی لە دەستدا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەمین و بابەک شەعبانی بە سەختی بریندار بوون.

بەرپرسانی نیزامی و حکوومەتی لە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ پێش لە سکاڵای بنەماڵەی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لەزگین شەعبانی" دەگرن.

پێشتر ساڵح نیک بەخت، پارێزەری ناسراوی کورد لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا گوتبووی: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، تەواوی حاڵەتەکانی کوژرانی کۆڵبەران بە شێوەی ئەنقەست بووە و ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە لە بەدواچوونی یاسایی پارێزراون.
30744.jpg

30745.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا