میرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵە لە مەریوان هەوڵی خۆکوژیدا

١٣٩٥/٠٦/١٤ - ٠٤-٠٩-٢٠١٦ - ١٢:١٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

میرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵە لە مەریوان هەوڵی خۆکوژیدائاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵە لە شاری مەرایون ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانان هەوڵی خۆکوژی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵە،لە شارەکی کەوسەری شاری مەریوان، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی دا.

یەکێک لە ماڵپەڕە خۆجێیەکان، شوناسی ئەو مێرمنداڵەی بە ناوی "حین.میم" ڕاگەیاندووە.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ خۆکوژییەکان، بەپێی هەواڵەکان ڕۆژ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی"ڕەئووف" تەمەن ٣٦ ساڵە، کە بۆ کاری کچکاری ڕۆیشتبووە گوندی کۆس عەنبەری بەشی ساڕاڵی شاری دیواندەرە، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵکی ئەو گوندەی کوشت.

ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری مەریوان، کە چەند ڕۆژ پێش لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی کوشتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.

ماڵپەڕی تابناکی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، بکوژەکە پاش کوشتنی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵەیە، هەڵدێت و لە یەکێک لە شاخەکانی دەورووبەری ئەو گوندە کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری ئەو کردەوەیە، خوازبینی بووە لەو کچە و پاش وڵامی ڕەت، کچەکە دەکوژێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا