كەمیی ئاو بەرۆکی شاری سەقزی گرتووەتەوە

١٣٩٥/٠٦/١٣ - ٠٣-٠٩-٢٠١٦ - ١٣:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كەمیی ئاو بەرۆکی شاری سەقزی گرتووەتەوەئاژانسی کوردپا: کێشەی بێ‌ئاوی و کەم‌ئاوی شار و گوندەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و ئەوەش پرسێکی جیددیه و بەرپرسانی حکوومەتیش هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەڵناگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کێشەی کەم‌ئاوی لە شاری سەقزدا نیگەرانی جیددی دروستکردووە و ئەو کێشەیەش بێ چارەسەکردن ماوەتەوە.

هەواڵنێری کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، هەنووکە کێشەی کەم‌ئاوی لە شاری سەقز زۆر جیددیە و هەر ڕۆژ گەڕەکێک ئاوی نیە و ماوەیەک لەمەوبەریش دەیانگوت کە ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە نەخۆشیی باکتریی جۆری وەبای گرتووە.

ئەگەرچی شاری سەقز تووشی کەم‌ئاوی بووە بەڵام بەنداوی لەگزی لە شاری سەقز پاشکەوتی ئاوی زۆرە.

دانیشتووانی ئەو شارە ڕایانگەیاندووە کە هۆی کەم‌ئاوی لەو شارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەنداوی سەقز لەژێر دەسەڵاتی میاندوا دایە و ئاوی ئەو بەنداوە بە میانداو فرۆشراوە و تەنانەت ئیدارەی ئاوی سەقز دەبێت مانگانە پارە بدات بە ئیدارەی ئاوی میاندواو.

هەروەها بەشێکی زۆری ئەو ئاوە بۆ شاری تەورێز و شارە تورک‌نشینەکان گوازراوەتەوە ئەوەش لە حاڵێک دایە کە خەڵکی ئەو شارە و وەرزێڕەکانی تووشی کێشەی بێ‌ئاوی بوونە.

ماوەیەک پێش جێگری پارێزگاری کوردستان کەم‌ئاویی لە شاری سەقز وەک گەورەترین کێشەی ئەو شارە لە قەڵەم دابوو و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش پێشنیاری کردبوو ئاوی بەنداوی چراوەیس بگیرێتەوە تا خەڵکیش بتوانن لێی سوودمەند بن.

لە کۆی ٢٧٥ گوندی شاری سەقز ١٦١ گوندیان لەژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ دان. کە بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی گوندەکانی سەقز، ئەمە بەرزتر لە ستانداردەکانی پارێزگای کوردستانە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند