مێرمنداڵێک لە بەنداوی لەگزی گیانی لە دەستدا

١٣٩٥/٠٦/١٣ - ٠٣-٠٩-٢٠١٦ - ١١:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مێرمنداڵێک لە بەنداوی لەگزی گیانی لە دەستدائاژانسی کوردپا: پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ

بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن خنکا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە بەناوی "ئەشکان وەلەدپوور" خەڵکی گوندی لەگزی لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی لەگزی بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانیش لاوێکی ٢٤ ساڵەی تر بەناوی "ئارمان قەلعە" لە هەمان بەنداو و لە نیزیک گوندی قەڵاکۆنی سەقز خنکا و دواتر تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ئەم گوندەوە دەرهێنرا.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژیش لاوێکی تری تەمەن ٢٠ ساڵ لە هەمان شوێن خنکاوە کە بەم پێیە تەنیا لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتی کورد لە بەنداوی لەگزی و لەکاتی مەلەکردندا گیانیان لەدەستداوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٨ لاوی کوردی خەڵکی ناوچەی سەقز لە بەنداو و چۆماوەکانی ناوچەی سەقز، لە ئاودا خنکاون.

گرینگترین هۆکارەکانی ئەم ڕووداوانە بریتین لە ناشارەزایی هاووڵاتییان بۆ مەلە کردن، نەبوونی ئیمکانات و پەرژینی ستاندارد، نەبوونی تابلۆی هۆشداریدان لە شوێنە مەترسیدارەکان، نەبوونی تیمی فریاکەوتن و مەلەوانی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا