پاسپۆرتی ئێرانی لە ڕیزی خراپترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهاندایە

١٣٩٥/٠٦/١١ - ٠١-٠٩-٢٠١٦ - ١٨:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پاسپۆرتی ئێرانی لە ڕیزی خراپترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانی جیهاندایەئاژانسی کوردپا: بەپێی دوایین پلەبەندیی دامەزراوەی "هێنلی و پارتنێرز"، پاسپۆرتی ئێرانی لە نێو وڵاتانی جیهاندا، پلەی ٩٩ هەمینی بەدەست هێناوە.

هەواڵدەریی عەداڵەت نیوز، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، پلەبەندیی هێنلی و پارتنێرز بە هاوکاریی یەکیەتی گواستنەوە ئاسمانییەکان،(IATA) کە زۆرترین زانیاری سەبارەت بە پاسپۆرتەکان و ڕووداوەکان تۆمار دەکات، پاسپۆرتی ئێرانی پلەی ٩٩هەمینی بەدەست هێناوە.

ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی خەرمانان بڵاو کراوتەوە.

دڵنیایی پاسپۆرتی هەر وڵاتێک، پێوەری هەڵسەنگاندنی ڕێژەی باوەڕپێکراویی نێونەتەویی هاووڵاتییان، لە نێو وڵاتانی جیهاندا بە ئەژمار دێت، و بەو هۆیەوە وڵاتانی جیهان هەوڵی بەرز کردنەوەی ئاستی باوەڕپێکراویی پاسپۆرتەکانیان لە نێو وڵاتانی جیهاندا دەدەن.

بەپێی پلەبەندیی دامەزراوەی هێنلی و پارتنێرز، دەوڵەتی ئاڵمان بەو پاسپۆرتە کە لە بەردەستی دایە، هاووڵاتییانی دەتوانن لە نێوان ٢١٨ وڵاتی جیهاندا، هاتوچۆی ١٧٧ وڵات بکەن، و وڵاتی سوئیدیش لە پلەی دووهەم دایە، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەش دەتوانن بۆ ١٧٦ وڵات هاتوچۆ بکەن.

وڵاتانی بریتانیا، فەرانسە، ئیتالیا، ئیسپانیا و فیلاند، لە پلەی سێهەم دان و شارۆمەندانیان دەتوانن بۆ ١٧٥ وڵاتی جیهان هاتوچۆ بکەن.

بەپێی پلەبەندیی دامەزراوەی هێنلی و پارتنێرز، وڵاتانی وەک ئەفغانستان، سوماڵی، سووریە، لیبی، ئەریترە، سوودان و چەند وڵاتێکی دیکە، لە پلەی ٢٥ی خراپترین وڵاتانی جیهاندان.

هەروەها ئێران بە هۆی جێی باوەڕنەبوونی پاسپۆرتی وڵاتەکەی، لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ٩٩هەمین دایە، و بەیەکێک لە خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهان بەئەژمار دێت.

ئەو ڕاپۆرتە، نوێترین ڕاپۆرتی دامەزراوەی هێنلی و پارتنێرزە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بڵاو کراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە