سی‌ویەکەمین ڕێوەڕەسمی وەرزشیی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ دەستی پێکرد

١٣٩٥/٠٥/١٦ - ٠٦-٠٨-٢٠١٦ - ١٣:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سی‌ویەکەمین ڕێوەڕەسمی وەرزشیی  ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ دەستی پێکردئاژانسی کوردپا: سی و یەکەمین یارییە هاوینییەکانی (ئۆلەمپیک) ٢٠١٦، بە بەشداریی ٢٠٦ وڵات لە شاری ڕیو، کاتژمێر ٢ی نیوەشەو دەستی پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ بە بەشداریی ٢٠٦ وڵات و ١٠٥٠٠ وەرزشوان، ٤٥ سەرۆک وەزیر و ٥٥ وەزیری وەرزش لە وڵاتانی جیهان دەستی پێکرد.

یارییه‌كانى ئۆلەمپیکی ڕیۆ‌ تاكوو ٢١ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ 28 جۆر یاریی وه‌رزشی‌دا، ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی میدالیاكانی زێڕ و زیو و برۆنز ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی ٣٠٦ پێشبڕكێی وه‌رزشی‌دا له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا.

ئۆلەمپیکی ٢٠١٦ لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئەو کێبڕکێیانە لە چەند مانگی ڕابردووەوە لە ژێر کاریگەریی چوار کێشەی گەورەی وەک: ڤایرۆسی زێکا، دووپینگی تیمی ڕووسیە، ئەمنیەتی کێبڕکێیەکە و ئیمکاناتی مێوانداریی وڵاتی برێزیل بەرەوڕوویە.

لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٦دا، ڕێژەی ٨٥ هەزار هێزی ئەمنیەتی لە ٥٥ وڵاتی جیهان ئەرکی پاراستنی ئەمنیەتی یارییەکانیان بە ئەستۆ گرتووە، کە ئەم ڕێژەیە دووقاتی ڕێژەی ساڵی ٢٠١٢یە.

وڵاتی برێزیل یەکەمین وڵاتی ئامریکای باشوورە کە مێوانداریەتی یارییەکانی ئۆلەمپیک دەکات و لەگەڵ کێشە و گرفتی ماڵی و ئابووری بەرەوڕوویە.

چەند کاتژمێر پێش لە دەستپێکردنی یارییەکان، "پلە"، ئەستێرەی تۆپی پێ ڕایگەیاند: "بە هۆی جێگرنەبوونی بارودۆخی تەندروستی ناتوانێت مەشغەلی ئەو ساڵی ئۆلەمپیک هەڵبگرێت.

وڵاتی ئێران بە ٦٣ وەرزشوان لە بەشە وەرزشییە جیاجیاکاندا لە ئۆلەمپیکی ٢٠١٦دا بەشداریی کردووە.

یارییەکانی ئۆلەمپیک بەو فێستیڤاڵە وەرزشییە دەگوترێ کە بە وتەی دێرینەناسان و مێژووناسان لە وڵاتی یونانی کۆن بۆ یەکەم جار دەستی پێکردووە و لە سەرەتای سەدەی ١٩ی زاینییەوە سەر لە نوێ دەستی پێکردەوە.

ئەو ڕێوەڕەسمە بە نیشانەی ڕێزدانان لە زئوس (پاشای خواکانی یونان) لە سەرەتادا لایەنی مەزهەبی هەبووە کە لە شوێنی تایبەت بەو خودایە بە ناوی "ئولمپیا" بەڕێوە دەچوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١١/٠٣ - ٢٢-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٢٧ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە ژاوەرۆی مەریوان دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١١/٠٣ - ٢٢-٠١-٢٠١٧ - ١٠:٤٩ تاران

دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/١١/٠١ - ٢٠-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

مەزهەر خالقی بۆ خەڵاتی ٢٠١٧ی ماملێ دەستنیشان کرا

١٣٩٥/١٠/٢٦ - ١٥-٠١-٢٠١٧ - ١٢:٠٠ تاران

دیسان کۆڵبەرێکی کورد بووە قوربانیی