نا دامەزراوەیی و نا رێکخراوەیی بوون لەنێوان پارتە سیاسی و سیستەمە سیاسیەکاندا

١٣٩٥/٠٤/٢١ - ١١-٠٧-٢٠١٦ - ١٨:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نا دامەزراوەیی و نا رێکخراوەیی بوون لەنێوان پارتە سیاسی و سیستەمە سیاسیەکانداعمر ایزدخواە

رێکخراوبوون و دامەزراوەیی بوون تیایبەتمەندیەکی دیار و سەرەکی حکومڕانییە سەرکەوتوو و سیستەمە پێشکەوتووەکانە و پێداویستیەکی گرنگی پارتی رامیاری و هەر سیستەمێکی سیاسیە بە تایبەت ئەوانەی لەسەر بنەما دێموکراسی و مۆدیرنەکان دامەزراون و بانگەشەی حکومڕانی باش دەکەن ، ئەوەی لێرەدا ئاخاوتنی لێ دەکەین بریتیە لە پەیوەندی نێوان ؛ دامەزراوەیی بوونی پارتە سیاسیەکان و دامەزراوەیی بوونی سیستەمە سیاسیەکان.

بنەماکانی کاری رێکخراوەیی و دامەزراوەیی کە وەک بنەمایەکی پێشکەوتوانەی پارتە رامیاریەکان لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە سیستەمە سیاسیەکان هەژمار دەکرێت ، ئەوا رێکخراوگەلێکی مۆدێرن و سەرکەواتوانەی پێ دەناسرێتەوە ، رێکخراوەیی و دامەزراوەیی گرنگیەکی بنەرەتی هەر رێکخراوێکە کە هەنگاوهەڵنانی هەر دامەزراوەیەک بەم ئاراستەیەدا تا راددەیەکی زۆر سەرکەوتنی قەوارەکەی لێ وەدی دێت لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەیدا .

پارتی سیاسی کە یەکێکە لە سیما گرنگەکانی قۆناغی مۆدێرنە و پێکهێنەری سیستەمە سیاسیە دێموکراسیەکان ، ئەوا بوونی تایبەتمەندی رێکخراوەیی بوون دامەزراوەیی بوون مەرجێکی بنەڕەتین بۆ رێکخراوەیی بوون و دامەزراوەیی بوونی سیستەمی سیاسی بە پێی ئەو تایبەتمەندیانەی کە باسیان لێ وەدەکەین ، رێکخراوەیی بوون و دامەزراوەیی بوون کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەگرێتەوە کە پێویستە لە پارتەکاندا هەبێت ، لەوانەش بوونی بڕیاردان و بیرکردنەوە و کارکردنی بە هەماهەنگی و بەکۆمەڵ و سیستەمی بریاردانی زۆرینە و کارکردن بەپێی یاسای بنەرەتی و بوونی لێپرسینەوە و نەبوونی کوتلەکاری و ململانێ و هەبوونی رکابەری سیستەماتیک و هەروەها ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و ئاڵوگۆڕی ناوبەناوی سەرۆک و پۆستە باڵاکان و هەروەها نەبەسترانەوەی پۆستەکان بە کەسەکان و بەبەهابوونی ئامانجەکان و پابەندبوون بە بەها و پرینسیپە بنەرەتیەکان و بەرژەوەندیە گشتیەکان ..

لە گرنگترین تایبەتمەندی ئەو پارتانەی کە بەڕێژەیەکی بەرز نا رێکخراو و نا دامەزراوەیین :

١- بوونی نا هاوسەنگی هێز لە پەیوەندیە دەرەکیەکاندا ( التبعية ) ، بەهۆی ئەوەی کە پەیوەندیەکان لەگەڵ دەرەوەدا لە ڕێگای تایبەتیەکانە و کەسەکان و کوتلەکانی نێو ئەو جۆرە لەپارتانە بە نهێنی و بەجیا پێی هەڵدەستن و دەزگا شەرعیەکان بەهۆی لاوازبوون و یان ڕۆڵ نەگێڕانیانەوە بە ئەرکی خۆیان هەڵناستن ، پەیوەندیەکانی ئەو جۆرە لە پارتە سیاسیانە پەیوەندیەکی هاوسەنگ نابێت و لە جێگای ئەوە لاسەنگی پەیوەندیەکان دروست دەبێت و لە دەرەنجامدا وەها پارتێک ناتوانی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات یاخود بتوانێ رزگاری بێت لە ژێر پاڵنەرە دەرەکیەکاندا ، لە کاتێکیشدا رەنگە لە بنەڕەتدا لەگەڵ پرینسیپ و ئامانجەکانی پارتەکە یەک نەگرێتەوە .

٢- بوونی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتەکان و نەبوونی شەفافیەت ، لەو جۆرە پارتانەدا بەهۆی بەکارهێنانی دەسەڵات لە بەرژەوەندی تایبەت و لەلایەکی تریشەوە قۆرغکردنی دام و دەزگاکان لەلایەن کەسەکان یان چەند کەسانێک و شکستپێهێنان و دەست و پێگرتن و جڵەوگیرکردنی دەزگای لێپرسینەوە یان دەسەڵاتی تایبەتمەند .

٣- حکومڕانی عەشایریی ، زۆربەی پارتە کوردیەکان و ناوچە دواکەوتووەکانی دونیا بە گشتی ، لەو جۆرە تایبەتمەندیە لەخۆیان دەگرن بەڕێژەی کەم و زۆر ، کە بەهۆیەوە پێشکەوتنی کلتوری کۆمەڵگاش دەبێتە قوربانی لەو جۆرە پارتانە ، کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە حکومڕانی هۆزگەرایی و بنەماڵەیی و حساب نەکردن بۆ یاسا و سیستەم و پرینسیپە گشتیەکان و دەستگرتنی دەسەڵات لەلایەن بنەماڵەیەک و بوونی پەیوەندی لەسەر بنەمای خزمەیاتی و بەکارهینانی بەرژەوەندیە گشتیەکان لە قازانجە تایبەتیەکاندا .

٤- پاشاگەردانی ، زۆربەی ئەو پارتانەی کە ئەو تایبەتمەندیانەیان تێدایە پۆستی سەرۆک لە لایەن کەسێک یان بنەماڵەیەکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و لە قۆناغی سەرەتادا ئەو پارتانە بەبەهێزی دەڕۆن و لە حاڵەتی پەککەوتنی سەرۆکدا دۆخێک لە نەبوونی جێگرەوە یان دروستبوونی ململانێیەکی توندی دریژخایەن ، دروست دەبێت .

خاڵی جەوهەریش لێرەدا بریتیە لە نا رێکخراو و نا دامەزراوەیی بوونی پارتەکان و چلۆن کاریگەریەک لەسەر سیستەمی حکومڕانی دادەنێت ، کە بێگومان کاریگەریەکی نەرێنیانەیە ، مادام پارتە سیاسیەکان پێکهێنەری سیستەمی سیاسین بە تایبەت لەو سیستەمانەی کە زیاتر کراوەترن و فرەیی پارتی هەیە ، لەو جۆرە حکومڕانیانەدا کە رکابەری و ململانێ توند لە نێوان پارتەکاندا هەیە و لەیەک کاتدا بەشداری سەرەکی دەسەڵاتن و رێکخراوەیی و دامەزراوەیی رێژەیەکی نزم تیایاندا پێک دەهێنێ و بگرە وەک نەخۆشیەک پێیانەوە دیارە ، هیچ ئەگەرێکی لۆژیکی نیە بۆ بوونی دامەزراوەیی بوون و رێکخراووبوون لەو جۆرە سیستەمە سیاسیانەدا .

هەر بۆیە لەو جۆرە حکومڕانیانەدا کە بەوشێوەیەن سەرجەمی ئەو تایبەتمەندیە نەرێنیانەی کە پارتەکان هەیانە تێیاندا رەنگ دەداتەوە ، بەهەمان شێوەی پارتەکان هەرچی گەندەڵی و بەهەدەردانی و نا شەفافیەتی کە لەناو پارتە سیاسیەکاندا هەیە ، سیستەمی حکومەڕانیش دوچاری دەبێتەوە ، سەنگی پەیوەندیەکانی ئەو دەوڵەت یان حکومڕانیە لەڕێگا کەسی و نافەرمی و ناشەرعیەکانەوە زیاتر و کاریگەرترە وەک دامەزراوە فەرمیەکان و لە کاتێکدا دەزگای فەرمی هەر هەڵوێستێک ، کار یان کاردانەوەیەکی هەبێت بەڵام لە ئەمری واقعدا کاریگەری ئەوتۆی نیە و پەیوەندیەکانی جڵەوگیرکراون لە لایەن هێز یان دەوڵەتانی دەرەکیەوە بەرێژەی بەرز ،
حکومڕانی بنەماڵەیی رەنگ دەداتەوە لە سیستەمەکەشدا و ئەگەری دروستبوونی حاڵەتی پاشاگەردانیش لە ئارادایە و هەرچی پاشاگەردانی نێو ئەو پارتانەیە دەبێتە کێشەیەکی گەورە هەم بۆ پارتەکان و هەمیش بۆ دەرەوەی پارتەکان و لەوانەش یەکلانەبوونە لسەر پرسەکان و نەتوانینی بڕیاردانی پێویست و بەسەربردنی کاتی زۆر لە قەیرانەکاندا ، وە ئەو حکومڕانیە لەبەر ئەوەی لەلایەن ئەو پارتانەوە پێکهێنراوە پرۆسەکانی لێپرسینەوەش فەلەجە .

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/١٢/٠٣ - ٢١-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١١ تاران

تەقینەوەی مین لە ئەهواز لاوێکی کردە قوربانی

١٣٩٥/١٢/٠١ - ١٩-٠٢-٢٠١٧ - ١٧:٤٢ تاران

تەقینەوەی مین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١١/٢٩ - ١٧-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:١٢ تاران

قەساسی سیاسییەکی کورد لە قوم یەکلایی کرایەوە

١٣٩٥/١١/٢٨ - ١٦-٠٢-٢٠١٧ - ١١:١٣ تاران

هەرەسی ڕنوو لە سیلوانا دوو هاووڵاتیی کردە قوربانی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٨:٢٠ تاران

سەرما و سۆڵ برستی کۆڵبەرێکی کوردی بڕی

١٣٩٥/١١/٢٧ - ١٥-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٤١ تاران

مادەی هۆشبەر لە ئێران ڕۆژانە گیانی ١٠کەس دەستێنێت

١٣٩٥/١١/٢٦ - ١٤-٠٢-٢٠١٧ - ١٢:٠٤ تاران

دانیشتوانی ئەهواز ڕژانە سەر شەقام