ناوەندە نێونەتەوەییەکان نایانهەوێ لە گەڵ وڵاتێک تیجارەت بکەن کە پشتیوانی ماڵی لە تیرۆرێزم دەکات

١٣٩٥/٠٤/٠٩ - ٢٩-٠٦-٢٠١٦ - ١٩:٠٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناوەندە نێونەتەوەییەکان نایانهەوێ لە گەڵ وڵاتێک تیجارەت بکەن کە پشتیوانی ماڵی لە تیرۆرێزم دەکاتئاژانسی کوردپا: پاش لێدوانەکەی ئەم دوایانەی حەسەن نەسروڵا سەبارەت بە پشتیوانی هەمە لایەنەی ئێران لە کردەوەی تێروڕیستی ڕێکخراوی حیزبوڵڵا، دەوڵەتی ئامریکا لە سەر ئەو لێدوانە دژکردەوەی نیشان دا.

ئەرێک شۆڵتێز، جێگری کۆشی سپی لە کونفرانسێکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یارمەتیە ماڵیەکەی ئێران بە حیزبوڵڵا گوتی: چالاکان و ناوەند و بازارەکانی ماڵی چاو لە هەڵسوکەوتی ئێران دەکەن، ئەگەر ئەو وڵاتە درێژە بە دابین کردنی پێداویستیەکانی تێرۆریزم بدات، ناوندە ماڵیە نێونەتەوەیەکان نایانهەوێ تێجارەت لەگەڵ ئێران بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی "سی_ئەسپن" ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی هەر لەو چوارچیوەیە دا ئەوەشی خستەڕوو، لە بەر ئەو هۆکارانەیە ئێمە داو لە ئێران دەکەین بە زووترین کات دەست لە پشتیوانی کردنی تێرۆریسم هەڵبگرێت، چونکە ئەو پشتیوانە کردنە نە تەنیا زیان بە بەرژەوەندی میللی ئامریکا دەگەیەنێ بەڵکوو زیان لە بەرژوەندی میللی ئەوانیش دەدات.

شولتێز، داوی لە ئێران کرد دەست لە پشتیوانی کردن لە گرووپی حیزبوڵڵا هەڵگرێت، چوونکە بەردەوام بوون لە سەر یارمەتی و پشتیوانی کردن لەو ڕێکخراوە، کێشەکانی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتنی بە بازارە نێونەتەوەییەکان درێژی دەبێت.

حەسەن نەسروڵڵا ڕۆژی هەینی گوتبووی: گەمارۆی نوێ ئامرێکا بۆ سەر ڕێکخراوی حیزبوڵڵا کاریگەرێکی ئەوتۆی نابێت، چونکوو حیزبوڵڵا پێداویستەکانی خۆی نە لە بانکەکانی لوبنانی، بەڵکوو پێداویستەکانی خۆی ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە وەردەگرێت.

ڕێبەری حیزبوڵڵا لە درێژە لێدوانەکەیدا گوتبووی: هەتا کاتێک ئێران پارەی هەبێ، حیزبوڵڵا پارە ئیمکانات لەو وڵاتە وەردەگرێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت

١٣٩٨/٠٥/٢٧ - ١٨-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کامیل ئەحمەدی لە بوونی "پارێزەر "بێبەرییە

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت