پێنج ئێرانی لە توركیە دەستبەسەر كران

١٣٩٥/٠٤/٠٥ - ٢٥-٠٦-٢٠١٦ - ١٢:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پێنج ئێرانی لە توركیە دەستبەسەر كرانئاژانسی كوردپا: پێنج هاوڵاتیی ئێرانی بە تۆمەتی كەڵك وەرگرتن لە پاسپۆرتی ساختە و قاچاخی شتومەك لە شارەكانی وان و ئێزمیری توركیە دەستبەسەر كران.

هەواڵدەریی ئاناتۆلیی توركیە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هاوڵاتییەكی ئێرانی (٢٠ سالە) بە ناوی H.V.S كە هەوڵی دەدا بە پاسپۆرتی ساختەی وڵاتی مەجارستان، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی "عەدنان موندەریس"ی ئیزمیرەوە بەرەو لەندەن بڕوات، دەستبەسەر كراوە.

هەروەها پۆلیسی ئیستانبۆڵ لە هەڵمەتێكی پشكنیندا دوو ئێرانیی دەستبەسەر كرد. دەوترێت ئەو دوو ئێرانییە كۆمەڵێك پاسپۆرتی وڵاتە جۆراوجۆرەكانی ئورووپا، دەزگای چاپی ڤیزا و مۆری پلاستیكیی تایبەت بە ساختەكردنی بەڵگەنامەیان پێ بووە.

لە هەڵمەتێكی دیكەدا پۆلیسی پارێزگای سنووریی وان، ٢١ كەسی دەستبەسەر كرد كە ٤ كەس لەوانە هاوڵاتیی ئێرانی بوون.

ئەو كەسانە بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ، دوو هەزار و ٣٥٨ دەزگا مۆبایل، یەك كیلۆ و ٧٠٠ گرەم كەستەك (شمش)ی زێڕ و ٥٧ هەزار پاكەت سیگاری قاچاخیان پێ بووە.

پۆلیسی وان دوابەدوای بەدەستهێنانی زانیاریی پێویست لەسەر هەناردنی قاچاخیی بڕێكی زۆری دەرمان لە وانەوە بۆ ئێران، ئەو هەڵمەتەیان دەست پێ كردووە و لە پشكنینی هۆتێلی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێرانییەكاندا بۆی دەركەوتووە كە ئەو بڕە دەرمانە بە بێ مۆڵەتی پزیشكی لە دەرمانخانە جۆراوجۆرەكانی شاری وان دابین كراوە. نرخی ئەو دەرمانانە دەگاتە زیاتر لە دوو میلیۆون لیری تورك (نزیك بە ٥/٢ میلیارد تمەن). لەو هەڵمەتەدا ١٥ كەس دەستبەسەر كراون كە دوو كەس لەوانە ئێرانی بوون.

پۆلیسی فڕۆكەخانەی وان هەروەها دوو ئێرانیی دەستبەسەر كردووە كە ویستوویانە لە "وان" بەرەو ئیستانبۆل بڕۆن. ئەو دوو كەسەش یەك كیلۆ و ٧٠٠ گرەم كەستەكی زێڕی قاچاخیان پێ بووە كە لە لایەن پۆلیسەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٣ تاران

قوتابیی هێمن شوێن پێی مامۆستاکەی بزر ناکات

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٦ تاران

کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی هاووڵاتییەکی بەدواوە بوو

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٤ تاران

حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کورد کەم کرایەوە

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٥ تاران

زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتیی پاریزگای ئیلام دەستبەسەر کران

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

هاووڵاتییانی شاری سنە و مەریوان "نا"یان بە ئێعدام گوت

١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٥٥ تاران

دوو کرێکاری کورد بوونە قوربانی ڕووداوی کار

١٣٩٦/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٥١ تاران

نوشیروان مستەفا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد